هه‌رێمی كوردستانی عێراق یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له ڕێی مه‌ودایه‌كی كه‌می دانانی بۆڕی گواستنه‌وه ده‌توانێ گاز و نه‌وت ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا بكات، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ هه‌رێمی كوردستان له دوو تا سێ ساڵی داهاتوو ببێت به هه‌نارده‌كارێكی گرنگی گازی سروشتی بۆ توركیا و ئه‌وروپا و ناوچه‌كانی تری عێراق، به‌هۆی جه‌نگی ئۆكراینا و به‌رده‌وامی سزا و گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكایش به‌سه‌ر ئێرانه‌وه، زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا چاوه‌ڕوانی په‌ره‌پێدان و زیادبوونی به‌رهه‌می گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستانن و به بایه‌خی زۆره‌وه لێی ده‌ڕوانن.
ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی زۆرترین یه‌ده‌گی
گازی سروشتین له عێراق كه تا ئێسته وه‌به‌رهێنانی فره‌وانیان تێدا نه‌كراوه، چونكه ده‌یان ساڵه له ناوچه‌كانی تری عێراق له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت گازی سروشتی له هه‌وا ده‌سووتێت و هیچ سوودێكی لێ وه‌رناگیرێت، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان زۆر به بایه‌خه‌وه توانیویه‌تی ژێرخانێكی باشی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گازی سروشتی ده‌سته‌به‌ر بكات و به‌رده‌وامیش كار له‌سه‌ر فره‌وانكردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌و سێكته‌ره ده‌كات، به گوێره‌ی توێژینه‌وه و پلانی ستراتیجیش بۆ داهاتوو، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تا ناوه‌ڕاستی ساڵی 2030 هه‌رێمی كوردستان بتوانێ ساڵانه 40 ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتی به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م سوود له سه‌رجه‌م ئه‌و گازه سروشتیه‌یش وه‌ربگرێت، كه له بیره نه‌وته‌كان دزه ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه و ڕێ نه‌دات وه‌ك ناوچه‌كانی تری عێراق گازه‌كه له هه‌وا بسووتێت و هیچ كه‌ڵكی لێ وه‌رنه‌گیرێت.
به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ده‌توانرێ گازی ده‌ردراو له بیره نه‌وته‌كان بۆ پێویستییه‌كانی ناوخۆ به‌كاربهێنرێن و چیتر پشت به نه‌وت نه‌به‌سترێت، كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م ستراتیجه‌یش یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات كه ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ی به پارێزراوی بهێڵێته‌وه، چونكه به‌م ستراتیجه ده‌توانرێ ساڵانه ڕێ له ده‌ردانی زیاتر له 10 ملیۆن تۆن گازی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن بۆ نێو هه‌وا بگرێت، كه ئه‌مه‌یش كارێكی زۆر مه‌زنه بۆ پاراستنی ژینگه و كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه، له ته‌ك ئه‌وه‌یش به‌و بڕه زۆره‌ی به‌رهه‌می گازی سروشتییه‌وه ده‌توانرێ پێویستییه‌كانی عێراق و توركیا و به‌شێكی ئه‌وروپایش پڕ بكاته‌وه، له به‌رانبه‌ریش دا ئابووری هه‌رێمه‌كه به‌رده‌وام ڕوو له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن ده‌بێ و ده‌گات به لووتكه.
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ستراتیجیه‌تی كه‌رتی گازی سروشتی له هه‌رێمی كوردستان سه‌نته‌ری سیاسه‌تی وزه‌ی جیهانی وێبینارێك ڕێك ده‌خات و تێیدا تاوتوێ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێ، كه له‌سه‌ر كه‌رتی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تیی پاڵپه‌شتیكردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراوه، ئامانجی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا و واشنتن له‌و توێژینه‌وه‌یه بریتییه له هاریكاریكردنی ته‌واوه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خێراتركردنی پرۆسه‌ی هێنانه‌به‌رهه‌می بڕی زیاتری گازی سروشتی و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی گونجاو بۆ كڕینی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان، به جۆرێك ته‌واوی پرۆسه‌كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی پاراستنی ژینگه.
هاوكات له وێبیناره‌كه باس له ڕوانگه‌ی بازرگانی و سیاسی و ئابووری و هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، وێبیناره‌كه له‌لایه‌ن رۆبن میلز توێژه‌ر له سه‌نته‌ری سیاسه‌تی وزه‌ی جیهانی له زانكۆی كۆلۆمبیا و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای قه‌مه‌ڕ ئینێرجی به‌ڕێوه ده‌برێت، هه‌ریه‌ك له به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا و جیم جیۆل جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر له فه‌رمانگه‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا میوانداری ده‌كرێن، تا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موو ڕه‌هه‌ند و لایه‌نه جیا جیاكانی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گازی سروشتی له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
وێبینیاره‌كه به ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه ده‌بێ و هه‌مووان ده‌توانن به‌شداری تێدا بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته پێشتر هه‌موو ئاره‌زمووندێك خۆی تۆمار بكات و دواتر ئیمه‌یلێكی بۆ ڕه‌وانه ده‌كرێت، تا دووپات له‌سه‌ر به‌شداربوون له‌و وێبیناره بكه‌یت و ورده‌كاری به‌شداربوون له ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌كه‌یش به‌هه‌مانشێوه به ئیمه‌یل بۆ به‌شداربووان ڕه‌وانه ده‌كرێت.
هاوكات ده‌رگه بۆ به‌شداری میدیاكاران و ڕۆژنامه‌وانان له وێبیناره‌كه واڵایه تا پرسیار و سه‌رنجی خۆیان بخه‌نه ڕوو و دوای ته‌واوبوونی وێبیناره‌كه‌یش سه‌رجه‌می به ڤیدیۆ له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌نته‌ری سیاسه‌تی وزه‌ی جیهانی بڵاو ده‌كرێته‌وه و ده‌خرێته به‌رده‌ستی هه‌موو لایه‌ك. واده‌ی ئه‌نجامدانیشی له 30ی ئه‌م مانگه حوزه‌یران/یۆنیۆ سه‌عات نۆ تا 10ی به‌یانی به‌كاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.
ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی هاریكاریكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گازی سروشتی و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه كه به فشاری ئێران، حكوومه‌تی عێراق ماوه‌یه‌كه له ڕێی دادگه‌كانی به‌غداوه باس له نایاساییبوونی گرێبه‌سته‌كانی كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام بایه‌خدانی ئه‌مه‌ریكا و ئاماده‌یی ده‌ربڕین بۆ هاریكاری هه‌رێمی كوردستان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی له به‌غدا له دژی كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی بۆ ده‌نرێت، بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نییه و ته‌نیا فشار و به‌كارهێنانی كارتێكه له دژی هه‌رێمی كوردستان كه گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌ی نییه، چونكه هه‌مووان پێویستیان به گاز و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و به‌غدا بیه‌وێ یان دژی بوه‌ستێته‌وه، ناتوانرێ به‌ر به‌م پرۆسه‌یه بگرێت.