تا ئێستاش دڵی بۆ یانەی ریال مەدرید لێ دەدات
مەسعوود ئۆزێلی ئەستێرەی ئەڵمانی و یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كە تا ئێستاش دڵی بۆ یانەكەی پێشووی ریال مەدریدی ئیسپانی لێ دەدات.
ئۆزێل بۆ رۆژنامەی (بیڵد)ی ئەڵمانی گوتی: ماوەیەك لە ریزی یانەی ریال مەدرید یارییم كردووە و لە ریزی یانەكەشدا چەندان هاوڕێی خۆشەویستم هەیە، بۆیە ئاساییە تا ئێستاش دڵم بۆ ئەو یانەیە لێ بدات.
بەگوێرەی تیروپشكەكانی قۆناغی 8ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی ریال مەدرید و بایرن میونشن رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
لەمبارەیەوە ئۆزێل گوتی: هەرچەندە بایرن میونشن یانەی وڵاتەكەمە، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە یارییەكەدا دەبمە هاندەری یانەی ریال مەدرید.
ئۆزێل /28 ساڵ/ بۆ ماوەی 3 ساڵ لەنێوان ساڵانی 2010 تا 2013 لە ریزی یانەی ریال مەدرید یاریی كردبوو، دواتر لە هاوینی 2013 بەگرێبەستێك رووی لە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزییەوە كرد.
وشە -
ئامانج ئهكرهم