به مه‌به‌ستی ھاوكاریكردنی كه‌رتی په‌روه‌رده، حكوومه‌تی كوێت هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی خوێندنی به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی دھۆك دابه‌ش كرد كه پێك ھاتبوون له مێز و وایتبۆرد.
ئه‌حمه‌د زۆبێر به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دھۆك به "وشه"ی گوت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29 ی ئادار، حكوومه‌تی كوێت له رێگه‌ی كونسوڵگه‌ری خۆی له ھه‌رێمی كوردستان چه‌ند پێداویستییه‌كی خوێندن به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دھۆك دابه‌ش كرد كه پێك ھاتبوون له ھه‌زار و ٥٠٠ ته‌خته و مێزی دانیشتن له‌گه‌ڵ ٥٠٠ وایتبۆرد كه بۆ مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی قوتابییانی ئاواره نێردراوه.
ئه‌و گوتی، ئه‌م پێداویستییانه به‌سه‌ر ھه‌موو قوتابییه ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت به‌تایبه‌تی ئاواره‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌كانی رۆژھه‌ڵات و رۆژئاوای دھۆك و په‌روه‌رده‌ی سێمیڵ.
پێشتریش كونسوڵگه‌ری كوێت كۆمه‌ڵێك پێداویستی په‌روه‌رده‌یی و مرۆیی به‌سه‌ر ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای دھۆك دابه‌ش كردووه.
دھۆك/ نه‌وزاد ھلۆری