له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی تری داگیركاری بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" جموجۆڵه‌كانی سه‌رانی په‌یه‌ده و هه‌سه‌ده له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات زیادی كردووه و گوته‌بێژێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه خۆیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی داگیركاری توركیا ئاماده ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌ماهه‌نگی و پێوه‌ندی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق و ڕژێمی ئه‌سه‌د هه‌یه.
ئارام حه‌ننا گوته‌بێژی فه‌رمی به ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" ئاشكرای كرد، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیاوه، هێزه‌كانمان له ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن، به ته‌واوی ڕێكخستووه‌ته‌وه و هێزی زیاتریشمان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه كردووه و ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه، بۆ به‌رگریكردن و ڕووبه‌ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك كه توركیا بیكاته سه‌ر ناوچه‌كانمان، ته‌نانه‌ت هێزه تایبه‌ته‌كانیشمان بۆ هێله سنوورییه‌كان گێڕاوه‌ته‌وه، كه پێشتر به گوێره‌ی لێكگه‌یشتنه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2019 له ناوچه سنوورییه‌كان دوورخرابوونه‌وه.
له به‌شێكی تری
قسه‌كانی ئه‌و گوته‌بێژه‌ی هه‌سه‌ده گوتی، ئامانجه‌كانی هێرشی داگیركاری توركیا جیاوازییان له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی پێشوو نییه، كه سه‌دان هه‌زار هاووڵاتییان ئاواره كرد و ناوچه‌كانیان وێران كرد و ده‌ستیان به گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه كرد، به‌ڵام هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ئه‌زموونی ته‌واویان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێرشه داگیركارییه‌كانی توركیا ده‌ستخستووه، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی توند به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه و له توانایاندایه كه گورزی كوشنده له دوژمن بوه‌شێنن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش زۆرترینی هێزه‌كان له ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای ڕووباری فورات به گشتی و به تایبه‌تی له ناوچه‌ی ته‌لره‌فعه‌ت و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری منبه‌ج كۆكراونه‌ته‌وه، كه ئامانجی سه‌ره‌كی هێرشی داگیركاری توركیا ده‌بن.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و دیمه‌شق ئارام حه‌ننا گوتی، هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا زۆر ئه‌رێنییه به به‌راورد به هه‌ڵوستی له به‌رانبه‌ر هێرشه داگیركارییه‌كانی پێشووی توركیا، واشنتن به ته‌واوی هه‌موو له‌شكركێشییه‌كی توركیای ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا به هه‌ڵوێست و ده‌ربڕینی بۆچوونه و چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی ڕژدتر ده‌كه‌ین. هاوكات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕووسیایش له هه‌ماهه‌نگی باشداین و ڕاپۆرته مه‌یدانییه‌كانیان بۆ ڕه‌وانه ده‌كه‌ین و هه‌موو ورده‌كارییه‌كانیان بۆ شی ده‌كه‌ینه‌وه، تا ئێسته مۆسكۆیش بۆچوونه‌كانی ئه‌رێنین و له دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كن بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه و هێرشی داگیركاری توركیا بۆ ناوچه ئارامه‌كان، جیا له‌وه‌یش هێزه‌كانی ئێمه له پێوه‌ندی به‌رده‌وامدان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی هاوبه‌ش و لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه، تا به هاوبه‌شی كار بكه‌ن، بۆ ڕێگرتن له پێشڕه‌وی هێزه‌كانی توركیا و داگیركردنی ناوچه‌كان.
ئێمه مه‌حكوومین به‌وه‌ی به‌رگری له خاكه‌كه‌مان بكه‌ین به‌رانبه‌ر هێرشی داگیركاری
ئارام حه‌ننا بۆ پرسی پێوه‌ندی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌گه‌ڵ دیمه‌شق و ڕژێمی ئه‌سه‌د نه‌یشارده‌وه و گوتی، له پێوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق له‌پێناوی به‌رگریكردن له نیشتمان، ئێمه مه‌حكوومین به‌وه‌ی به‌رگری له خاكه‌كه‌مان بكه‌ین به‌رانبه‌ر هێرشی داگیركاری، هێزه‌كانی دیمه‌شق توانای زۆرباشیان هه‌یه و ده‌توانین له گۆڕه‌پانی جه‌نگ ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بگێڕن، بڕیاره سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی زۆر به‌كاربهێنن، تا پشتیوانی ئێمه بكه‌ن، له‌و كاته‌ی ڕووبه‌ڕووی هێرشی داگیركاری توركیا ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌یش كارێكی زۆر گرنگ ده‌بێت، كه ڕێگری له دوژمن بكه‌ین، كه فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌كاربهێنێت، چونكه به‌م هه‌نگاوه له‌سه‌ر زه‌مین ئێمه ده‌توانین به‌وپه‌ڕی تواناوه ڕووبه‌ڕووی هێزی پیاده ببینه‌وه و تێكیانبشكێنین. بۆیه شێوازی پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ته‌نیا له ڕووی سه‌ربازی و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێرشی داگیركاری دوژمنه، بواری تر ناگرێته‌وه.
زیاتر گوتی، كه ئه‌وان ئاماده‌ن له پێناوی جێگیركردنی ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق گفتوگۆیه‌كی فره‌وانی نیشتمانی ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش، هاوكات له‌گه‌ڵ توركیایش ئاماده‌ییان بۆ گفتوگۆی ڕژد و به‌رهه‌مدار هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تی باش و دوور له توندوتیژی گفتوگۆ بكه‌ن و بگه‌ن به ڕێككه‌وتن.
هانابردنی هه‌سه‌ده بۆ ڕووسیا و ڕژێمی ئه‌سه‌د له‌لایه‌كه‌وه و له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش داواكردنی پشتیوانی له ئه‌مه‌ریكا، دژیه‌كییه‌كی زۆریان له سیاسه‌تی هه‌سه‌ده و په‌یه‌ده له ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دروست كردووه، چونكه هه‌ردوو لا واته ڕووسیا و ئه‌سه‌د له‌لایه‌كه‌وه و ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌كی تره‌وه نه‌یاری سه‌ره‌كی یه‌كترن، به‌ڵام په‌یه‌ده ده‌یه‌وێ سوود له هه‌ردووكیان وه‌ربگرێت، له كاتێكدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش زۆره كه سیناریۆكانی پێشوو دووباره ببنه‌وه، ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی پێوه‌ندی په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د و ڕووسیا پشت له هه‌سه‌ده بكات، هاوكات ڕووسیا و دیمه‌شقیش له دژی پێوه‌ندی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پشت له هه‌سه‌ده بكه‌ن، هێزه‌كانی په‌یه‌ده به ته‌نیا له به‌رانبه‌ر هێرشی داگیركاری توركیا بمێننه‌وه، كه ئه‌مه‌یش نابه‌رانبه‌ری هێز دروست ده‌كات و هاوشێوه‌ی عه‌فرین و سه‌رێكانێ و گرێسپی و ناوچه‌كانی تر، په‌یه‌ده شكست له به‌رگرتن له هێرشی داگیركاری توركیا بهێنێت.