دوای ئه‌وه‌ی له نوێترین كاری‌دا نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس شاخه‌وان سدیق، دوو به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی نوێی خۆی بڵاو كرده‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر له ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئاشتی ناساندن بۆ كتێبه‌كانی بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی حوزه‌یران، ئاشتی شێركۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نی رۆشنبیری ئاشتی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "عه‌سر سه‌عات پێنج له هۆڵی عه‌زیز گه‌ردی له ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئاشتی له هه‌ولێر له بازاڕی داون تاون، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس شاخه‌وان سدیق، دوو به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی نوێی خۆی به‌ناوه‌كانی (هونه‌ری چیرۆك چنین له پێناو گێڕانه‌وه‌دا - شیعر و نائومێدی) ناساندنیان بۆ ده‌كات".
له كۆڕه‌كه‌یشدا گفتوگۆی ئه‌ده‌بی ئه‌نجام ده‌درێت
ڕوونی كرده‌وه، "هاتن بۆ هه‌مووانه و له كۆڕه‌كه‌یشدا گفتوگۆی ئه‌ده‌بی ئه‌نجام ده‌درێت، دواتر نووسه‌ر كتێبه‌كانی به واژووی خۆیه‌وه به خوێنه‌ران و ئاماده‌بووان پێشكه‌ش ده‌كات".
كتێبی "شیعر و نائومێدی" دوو به‌شه. به‌شی یه‌كه‌م، خوێندنه‌وه‌ی شیعری چه‌ند شاعیرێكی كورد و بیانییه، هه‌وڵ دراوه تێیدا دیوێكی تری شیعره‌كان بۆ خوێنه‌ر بخرێنه‌ڕوو، به‌شی دووه‌میش مه‌له‌فێكی ڕۆژنامه‌وانییه له‌باره‌ی كاریگه‌ریی شیعری فارسی به‌سه‌ر شیعری كوردییه‌وه، به‌تایبه‌ت شاعیرانی پاش ڕاپه‌ڕین.
به‌رهه‌می دووه‌م كتێبی "هونه‌ری چیرۆك چنین له پێناو گێڕانه‌وه‌دا" كه له سێ به‌ش پێكهاتووه، به‌شی یه‌كه‌م نووسینه له‌باره‌ی هونه‌ری چیرۆك، شێواز و ته‌كنیكه‌كانی نووسین، هه‌روه‌ها كورته چیرۆك و جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕۆماندا چین، دواتر قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی چیرۆكی كوردی ڕوون كراونه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م، دیداری ڕۆژنامه‌وانییه له‌گه‌ڵ چه‌ند چیرۆكنووسێكی كورد، له‌باره‌ی چیرۆك و ته‌كنیكه‌كانی نووسینی به‌گشتی. به‌شی سێیه‌میش، مه‌له‌فی ڕۆژنامه‌نووسییه له‌باره‌ی چیرۆكی كوردی و كێشه‌كانی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه به به‌شداریی چه‌ند چیرۆكنووسێكی به‌ئه‌زموون و چه‌ند گه‌نجێكی چیرۆكنووسیش.
شاخه‌وان سدیق له دایكبووی 1983 هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده، ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی به‌شی شێوه‌كارییه، له زۆربه‌ی سایت و ڕۆژنامه و گۆڤار و مه‌ڵپه‌ڕه‌كاندا بابه‌تی بڵاو كردووه‌ته‌وه، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری وه‌رزی ئه‌ده‌بی بارانه كه ده‌زگای ئایدیا بۆ فكر و لێكۆڵینه‌وه ده‌ریده‌كات. به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیاری پاشكۆی ئه‌ده‌بی (په‌ڕاو)ی هه‌فتانه بووه له ناو ڕۆژنامه‌ی "هاوڵاتی". ماوه‌ی 19 ساڵه بێ دابڕان كاری ڕۆژنامه‌نووسی ده‌كات، ئێسته مامۆستای هونه‌ره له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی.