مامۆستایانی په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی پارێزگای دهۆك، بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن رای ده‌گه‌یه‌نن، تا ئه‌وكاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ناگه‌ڕێنه‌وه ناو هۆڵه‌كانی خوێندن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی ئادار/مارس، مامۆستایانی په‌یمانگه‌ی ئه‌هلی ئاوات له دهۆك كۆمه‌ڵێك داواكارییان خستووه‌ته روو و رای ده‌گه‌یه‌نن، تا ئه‌و داواكارییانهمان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ناچینه‌وه ناو هۆڵه‌كانی خوێندن.
سالم ره‌شید، نوێنه‌ری ماموستایانی ناڕازی له لێدوانێكدا بۆ "وشه" رای ده‌گه‌یه‌نێت، ناگه‌ڕێینه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن تا ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه‌ی پێشتر به ئێمه دراوه جێبه‌جێ نه‌كرێن كه بریتین له ههژماركردنمان وه‌ك مامۆستایانی په‌روه‌رده، حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كار ئه‌ژمار بكات له‌كاتێكدا حكوومه‌ت ئێمه‌ی گواسته‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی كار و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا هه‌موو ماف و ئیمتیازی مامۆستایان به ئێمه‌ش بدرێت
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، تا ئێسته ئێمه وه‌ك مامۆستایانی په‌یمانگه‌ی ئاوات بێ به‌ش بووین له خه‌رجكردنی پاره‌ی هاتوچۆی رێكخراوی GIZ ی ئه‌ڵمانی. ئه‌مه‌ش ماف خواردنه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبووڵكردن نییه، بۆیه داوا له لایه‌نی پێوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین به زووترین كات وه‌ڵامیان هه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچینه هۆڵه‌كانی خوێندن، وه‌ك مامۆستایان ده‌وام ده‌كه‌ین، به‌ڵام ته‌نیا وانه به قوتابییان ناڵێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری كومه‌ڵایه‌تی له دهۆك بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار و كاروباری كومه‌ڵایه‌تی له دهۆك، هاوڕاین له‌گه‌ڵ مامۆستایانی په‌یمانگه‌ی ئاوات و ده‌بێ حكوومه‌ت هه‌موو ماف و ئیتمیازاتێكیان پێ بدات، به نووسراویش حكوومه‌تمان له‌و كێشه‌یه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوینه‌وه
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری