حكوومەت لە بەشێكی قەرزی 142 هەزار هاووڵاتی خۆش بوو

:: PM:01:02:19/06/2022 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە قەرزی كارەبا، لێخۆشبوونی راگەیاندبوو و كۆتایی مانگی ئایاریش ئەو وادەیە تەواو بوو، بەپێی ئامارێكیش 142 هەزار هاووڵاتی سوودمەند بوونە.

لە ناوەڕاستی ساڵی رابردوو لێخۆشبوون لە قەرزەكانی ئاو راگەیەنرا، بۆ سێ‌ جاریش ئەو كاتە درێژ كرایەوە، بەپێی دواین ئامار زیاتر لە 142 هەزار هاووڵاتی سوودمەند بوونە.

پارەی بەخشراو ڕێژەكەی گەیشتە چوار ملیار و 147 ملیۆن و 140 هەزار و 140 دینار، كە زۆرترین سوودمەند لە سنووری پارێزگای هەولێرە
ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كە سوودمەند بوون لە ڕێژەی داشكانی ڕێژەی 15% كرێی ئاو، زیاتر لە 142 هەزارە.

باس لەوەش كراوە، دوای رەزامەندی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی داشكانی كرێی ئاو بەڕێژەی 15%، كۆی گشتی سوودمەندان گەیشتە 142 هەزار و 337 هاوبەشی ئاو كە قەرزارن.

روون كراوەتەوە، پارەی بەخشراو ڕێژەكەی گەیشتە چوار ملیار و 147 ملیۆن و 140 هەزار و 140 دینار، كە زۆرترین سوودمەند لە سنووری پارێزگای هەولێرە، ژمارەیان زیاتر لە 56 هەزارە و دوای ئەویش هاووڵاتییانی سلێمانی بە 45 هەزار بەشداربوو سوودمەند بوونە.

حكوومەت بۆ كارئاسانی زیاتری هاووڵاتییان، بڕیاری لێخۆشبوونی لە قەرزەكانی دەركرد بۆ ئەو هاووڵاتییانەی قەرز دەدەنەوە، ئەو قەرزەش كرێی كارەبا و ئاو و قەرزی بچووك و چەند جۆرێكی تری قەرزی دەگرتەوە.





وشە - رامیار جەواد