سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمان له عێراق راى گه‌یاند، برایه‌تییان له‌گه‌ڵ كورد تێك ناده‌ن و داواشى كرد، ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن هه‌ڵوێستی توند و ده‌مارگیریی و دژی برایه‌تی كورد و توركمان بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ى ئادارى 2017 به‌شێك له لایه‌نگرانی به‌ره‌ی توركمانی عێراق له كه‌ركووك، خۆپیشاندانیان كرد له به‌رامبه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، به‌ڵام دوابه‌دواى خۆپێشاندانه‌كه، سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى له عێراق كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجام دا.
ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى عێراق له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا راى گه‌یاند، ئه‌وان له دژی كورد نین و له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له گفتوگۆدان.
زیاتر گوتى، برایه‌تیمان له‌گه‌ڵ كورد تێك ناده‌ین و با ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندنیش هه‌رگیز هه‌ڵوێستی توند و ده‌مارگیریی و دژی برایه‌تیمان بڵاو نه‌كه‌نه‌وه، چونكه ئێمه له كه‌ركووك براین و ناهێڵین هیچ كه‌سێكیش برایه‌تیمان تێك بدات.
رۆژی 28ى ئادارى 2017 ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی به‌ره‌سمی له داموده‌زگه حكوومییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه په‌سه‌ند كرد.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه مێژوویییه‌كان، كه‌ركووك شارێكی كوردستانییه و دڕنده‌ترین رژێمی عێراقیش له رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 ددانی به‌وه‌دا نا، دواتر له 1974 پاشگه‌ز بووه‌وه و كورد شۆڕشی ئه‌یلوولی كرد به قوربانی له پێناو كه‌ركووك. له 2003 و كه‌وتنی سه‌دام، كورد و ئه‌مه‌ریكا كه‌ركووكیان ئازاد كرد و ئاڵای كوردستان له دیوار و سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و شاره هه‌ڵدرا. دواتر له 2005 وه‌ك ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ری نێوان كوردستان و عێراق ماده‌ی 140ی بۆ دانرا، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه. ئاڵای كوردستان جگه له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی، له‌سه‌ر هه‌موو باره‌گاكانی حزب و ده‌زگه‌كانی سه‌ربه كوردستان ده‌شه‌كایه‌وه له 2003ـه‌وه، هێزی پێشمه‌رگه له 2014 و هاتنی داعشه‌وه ئاڵاكه‌ی برده باشووری كه‌ركووك و خۆی كرد به خاوه‌نی پاراستنی شاره‌كه. رۆژی 28ی ئادار/مارسی 2017یش ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌نگی دا له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت، به‌ڵام عه‌ره‌ب و توركمان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار نه‌بوون.