له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی باری له‌ناكاو له سلێمانی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆلێرا، د. باخان ئازاد پزیشكی گشتیی رای گه‌یاند، سلێمانی تاكه پارێزگای عێراقه كه ئێسته زۆرترین تووشبووی نه‌خۆشیی كۆلێرای تێدایه.
د. باخان ئازاد ده‌ڵێ، به‌كتریای كۆلێرا له به‌هاری ساڵی 1542 له گانجیس ده‌لتا له باشووری ئاسیا له نێوانی هیندستان و به‌نگلادیش بڵاو بووه‌وه، دواتر له سه‌ده‌ی 19 له هیندستان بڵاو بووه‌وه به‌هۆی ئاودانی برنج به ئاوی پیس و پاشه‌ڕۆی مرۆڤ، له ساڵی 1820 گه‌یشته تایله‌ند و ئیندۆنیسیا كه به‌یه‌ك شه‌پۆل 100 هه‌زار كه‌سی كوشت.
نیشانه‌كانی كۆلێرا له ماوه‌ی 12 سه‌عات تا پێنج رۆژ ده‌رده‌كه‌ون
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه په‌تاكه له وه‌رزی به‌هاران و هاویناندا زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه كه ئه‌م به‌كتریایه له ڕێی خواردن و خواردنه‌وه‌ی پیسبوو به ئاوی زێرابه‌كان، یا ئاوی زێراب بچێته ناو سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه په‌یدا ده‌بێت و بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته هاووڵاتییان له‌و خواردنانه دوور بكه‌ونه‌وه كه گومان ده‌كرێ به ئاوی پیس ئاو درابن.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی د. باخان ئازاد، نیشانه‌كانی كۆلێرا له ماوه‌ی 12 سه‌عات تا پێنج رۆژ ده‌رده‌كه‌ون، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر سیستمی به‌رگری له‌شی مرۆڤ هه‌یه و ئازاری سك و ریخۆڵه‌كان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و پزیشكه‌ی شاری سلێمانی ره‌خنه‌ی له ته‌ندروستیی سلێمانی گرت كه ئێسته شاره‌كه یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی عێراق زۆرترین نه‌خۆشیی كۆلێرای تێدایه. ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، گه‌یشتووه‌ته ناو گرتووخانه‌كانیش، بۆیه ئه‌وه "سه‌یره تازه ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێ سه‌وزه به‌ئاوی پیس ئاو مه‌ده‌ن" ئێسته شاره‌كه له باوه‌شی كۆلێرادایه.
داوایش ده‌كات كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، رێوشوێن به‌رانبه‌ر ته‌ندروستی سلێمانی بگرنه‌به‌ر تا ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییانه‌ی چاره‌سه‌ر بكات.