ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28مین لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له عه‌مانی پایه‌ته‌ختی ئوردن ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و له گوته‌ی كردنه‌وه‌ی كاره‌كانی لووتكه‌كه‌دا، شا عه‌بدوڵای دووه‌م شای ئوردن پاڵپشتی بۆ كرده سه‌ربازییه‌كان له عێراق دووپات كرده‌وه و رای گه‌یاند كه پێویسته پڕۆسه‌یه‌كی سیاسیی فره‌وان له‌و وڵاته‌دا بێته دروستكردن.
لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له ناوچه‌ی به‌حرولمه‌یت له عه‌مان به به‌شداریی شا و سه‌رانی 18 وڵات به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌وانه عێراق كه له بری فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆمار، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران به‌شداری تیادا ده‌كات، بێجگه له ئاماده‌بوونی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخه‌ری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له كردنه‌وه‌ی لووتكه‌كه‌دا.
ئه‌مه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه له‌و لووتكه‌دا باس له چه‌ندان پرسی گرنگ بكرێت له‌وانه فایلی فه‌ڵه‌ستین و زیندووكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌و وڵاته‌دا، هه‌روه‌ها فایلی نه‌هێشتنی تیرۆر كه چه‌ندان وڵاتی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن له‌وانه عێراق، بێجگه له ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند وڵاتێك وه‌ك لیبیا و سووریا و یه‌مه‌ن.
له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا شا عه‌بدوڵا شای ئوردن گوته‌ی كردنه‌وه‌ی كاره‌كانی لووتكه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد و باسی چه‌ند خاڵێكی گرنگی كرد، له‌وانه پاڵپشتیكردنی كرده سه‌ربازییه‌كان له عێراق و پێویستی بنیاتنانی پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی فره‌لایه‌نه كه هه‌موو پێكهاته‌كان تیایدا به‌شداربن.
دوای ئه‌وه شا و سه‌رانی عه‌ره‌ب گوته‌كانیان پێشكه‌ش كرد و بۆچوونی وڵاتانیان له‌باره‌ی ته‌نگژه جیاجیاكانی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی خسته روو، له‌وانه شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز شای سعوودیه و سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح میری كوێت و عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر.
له سه‌روبه‌ندی كاره‌كانی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چاوی به میشێل عه‌ون سه‌رۆكی لبنان كه‌وت و باسیان له پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و دۆخی ناوچه‌كه و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش كرد.
ئه‌مه و بڕیاره عه‌بادی چاوی به شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز شای سعوودیه بكه‌وێت، بێجگه له دیداره‌كانی تری كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چاوی به زۆرینه‌ی سه‌رانی عه‌ره‌ب بكه‌وێت.
كۆمكاری عه‌ره‌بی له 22 ئادار/مارسی 1945 دوای واژووكردنی پرۆتۆكۆلی ئه‌سكه‌نده‌رییه له میسر، دامه‌زرا و باره‌گای سه‌ره‌كی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسره و 22 وڵاتی عه‌ره‌بی تێیدا ئه‌ندامن.