له بیست ساڵی داهاتوو زۆرینه‌ی ئه‌و كار و پیشانه‌ی كه مرۆڤ پێوه‌ی خه‌ریكن و داهاتی خۆیان و خێزانه‌كانیانی پێ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن و پێویستییه‌كانیانی پێ ده‌كڕن، ده‌بن به به‌شێك له ڕابردوو، له ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و پشتبه‌ستنی زیاتری كاركردن له زۆرێك له سێكته‌ره‌كان به ڕۆبۆته‌كان، ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانیش له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به گرنگترین ئه‌و كار و پیشانه داوه كه له 2040 زۆرترین داهاتوو و مووچه‌یان ده‌بێت و به كار و پیشه‌ی داهاتوو ناویان ده‌بات، ئه‌وه‌یش ده‌خاته ڕوو، كه پێویسته خێزانه‌كان منداڵان بۆ شه‌یدابوون به‌و كار و پیشه نوێیانه هان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی گه‌ش و ڕۆشنیان هه‌بێت.
له
ڕاپۆرته‌كه باس له كاره‌كان و كتێبه‌كه‌ی نیكۆلاس بادمینتۆن كراوه، كه ماوه‌ی زیاتر له دوو ده‌یه‌یه لیكۆڵینه‌وه له‌وباره‌وه ده‌كات و به به‌رده‌وامی خه‌ریكی پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا و هه‌ژموونسه‌پاندنی ته‌كنه‌لۆجیایه به‌سه‌ر بواره جیا جیاكان، له كتێبه‌كه‌یشی به ناوی "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داهاتوومان" باس له‌وه ده‌كات، كه له ئێسته‌وه بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان ڕوونه، كه ئه‌وانه‌ی له زانستی كۆمپیوته‌ر خاوه‌نی بڕوانامه و پسپۆری زۆرترین مووچه و داهاتیان هه‌یه، نموونه‌ی ئه‌وه‌یش به كارمه‌ندانی كۆمپانیای گووگڵ و مایكرۆسۆفت و ئه‌مازۆن و چه‌ندان گه‌وره كۆمپانیای زه‌به‌لاحی تری بواری زانستی كۆمپیوته‌ر و ته‌كنه‌لۆجیا ده‌هێنێته‌وه.
ئه‌و منداڵانه‌ی كه ئێسته له دایكده‌بن و بۆ ساڵی 2040 ته‌مه‌نیان ده‌گات به 18 ساڵ، پێویسته چۆن هانیان بده‌ین تا له‌و بوارانه بخوێنن، به‌و ئامانجه‌ی كه داهاتوویه‌كی پرشنگداریان هه‌بێ و بتوانن پێویستی و كه‌موكوڕییه‌كانیان له ئه‌نجامی كاركردن له‌و بوارانه‌ی كه زۆرترین خواستی له‌سه‌ره و زۆرترین پاره‌ی پێ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
له كتێبه‌كه‌ی بادمینتۆن باسی له داگیركردنی پیشه‌كان له‌لایه‌ن ڕۆبۆت و ته‌كنه‌لۆجیا كردووه و ده‌ڵێ، تا ساڵی 2024 له وڵاتانی پێشكه‌وتووی دنیا پێویستییه‌كی ئه‌وتۆ به وه‌رگێڕ بوونی نامێنێت، چونكه رۆبۆته‌كان زۆر له مرۆڤ باشتر ده‌توانن وه‌رگێڕان بۆ هه‌موو زمانه زیندووه‌كانی جیهان بكه‌ن، ده‌توانن له ساڵی 2026 توێژینه‌وه و ڕاپۆرتی تایبه‌ت به وانه‌كانی خوێندنگه و زانكۆ بنووسن، له 2027 رۆبۆته‌كان ده‌بن به شوفێری بارهه‌ڵگره‌كان، له 2031یش كاری فرۆشتن و كڕین له ماركێته‌كان ئه‌نجام ده‌دات، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ بۆ ساڵی 2049 رۆبۆته‌كان خۆیان بتوانن كتێب بنووسن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێویستییه‌كیان به مرۆڤ هه‌بێت، له ساڵی 2053یش كه‌رتی پزیشكی و نه‌شته‌رگه‌ری به ته‌واوی له‌لایه‌ن رۆبۆته‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێ و جیهان كه‌متر پێویستی به پزیشك و په‌رستار ده‌بێت. به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی تا 120 ساڵی داهاتوو چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ته‌واوی ئه‌و كار و پیشه باوانه‌ی له سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك بوونی هه‌بوو، له‌لایه‌ن رۆبۆت و زانست و ته‌كنه‌لۆجیاوه كۆنتڕۆڵ بكرێن و بوارێك بۆ دامه‌زراندنی كارمه‌ند له‌و بوارانه بوونی نامێنێت.
زیره‌كی ده‌ستكرد له په‌ره‌سه‌ندنی زۆر خێرادایه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو رۆبۆته‌كان كاری كۆگه‌كان و شوفێریكردن و دلیڤه‌ری و گه‌یاندن، ئاڵوگۆڕی دراو، فرۆشتن و به بازاڕكردن، خزمه‌تگوزاری به‌شداربووان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كڕیاران، ته‌نانه‌ت كاری پزیشكی و پارێزه‌ری و ئه‌ندازیاریش ده‌بن به به‌شێك له ئه‌ركی رۆبۆته‌كان.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو رۆبۆته‌كان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه پسپۆریان له زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر و زیره‌كی ده‌ستكرد و زمانه‌كانی پرۆگرامینگ و تۆڕه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیا و دیزاین و داهێنان هه‌یه، نه‌ك كارمه‌ندێك كه ڕۆژانه مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان به‌ڕێ بكات، كه هیچ هونه‌ر و داهێنانێكی تێدا نییه.
ئه‌و شتانه‌ی كه پێوه‌ندییان به دیزاینه‌وه هه‌یه، بایه‌خ و خواستی زۆریان له‌سه‌ر ده‌بێت
له‌باره‌ی گرنگترین ئه‌و كارانه‌یشی كه له 2040 به دواوه كه زۆرترین داهاتوو و مووچه‌یان ده‌بێت، بادمینتۆن پله‌به‌ندی كردوون و ئاماژه‌ی داوه، پسپۆری له بواره‌كانی دیزاین، دیزاینی سیسته‌م و ئه‌ندازیاری پرۆگرامینگ و پسپۆری ده‌روونی و فه‌لسه‌فی و به‌هاكان، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه پێوه‌ندییان به دیزاینه‌وه هه‌یه، بایه‌خ و خواستی زۆریان له‌سه‌ر ده‌بێت، بۆیه ئه‌وانه‌ی پسپۆری دیزاینیان هه‌بێت، ئه‌وا مووچه‌ی ساڵانه‌یان ده‌گاته سه‌رووی 100 هه‌زار پاوه‌نی به‌ریتانی. پسپۆرانی بواری كۆكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنی داتای ئه‌لیكترۆنی و په‌ره‌پێده‌ری پرۆگرامینگ و شرۆڤه‌كردنی داتا و كاره‌كان و به‌رپرسانی داتابه‌یس و ڕاهێنه‌رانی ڕۆبۆت و زیره‌كی ده‌ستكرد، مووچه‌ی ساڵانه‌یان ده‌گاته سه‌رووی 75 هه‌زار پاوه‌نه‌وه.
پیشه‌یه‌كی تر بریتیه له چاككه‌ره‌وه و ڕێكخه‌ره‌وه‌ی ڕۆبۆته‌كان له كاتی بوونی كێشه له سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی و له په‌یكه‌ری جه‌سته‌ی رۆبۆته‌كان، ئه‌مانه پێویسته پسپۆرییان له ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ها و ڕه‌وشت و زیره‌كی ده‌ستكرد و زانستی كۆمپیوته‌ر به‌یه‌كه‌وه هه‌بێت، تا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕۆبۆته‌كان بكه‌ن، مووچه‌ی ساڵانه‌یشیان ده‌گاته سه‌رووی 250 هه‌زار پاوه‌ن.
جیا له‌وانه پیشه‌كانی وه‌رگێڕانی زیره‌كی ده‌ستكرد بۆ زمانه‌كان و زانایانی بواری زمان‌ناسی و ئه‌ندازیارانی بواری كشتوكاڵ و كیمیا و زینده‌وه‌رزانی و ئه‌ندازیارانی جیهانی خه‌یاڵی ده‌ستكرد "میتاڤێرس" و هونه‌رمه‌ند و داهێنه‌رانی بواری جووڵه‌ی ده‌ستكرد و زیره‌ك، بازرگانان و پسپۆرانی ئاسایشی ته‌كنه‌لۆجیا و ئاژانسه‌كانی ریكلامكردن، پسپۆرانی بواری بایۆلۆجیا و ته‌ندروستی، سه‌رجه‌می ئه‌و بوارانه مووچه‌ی ساڵانه‌یان له نێوان 50 تا سه‌رووی 100 هه‌زار پاوه‌ن ده‌بێت و پیشه كۆنه‌كان بوونیان نامێنێت و زانكۆكان داده‌خرێن و خوێندن له زانكۆ و قوتابخانه‌كان ده‌بێت به ئه‌لیكترۆنی و ئۆنلاین و هه‌مووان له ماڵه‌كانیانه‌وه ده‌خوێنن و فێر ده‌بن.