هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه ده‌ستی پێ كرد، دوای ئه‌و دابه‌زینه به‌رچاوه‌ی بازاڕی نه‌وت له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا به‌خۆیه‌وه بینیبووی، نرخی نه‌وت هه‌ر له‌و ئاسته نزمه‌دا ماوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی dailyfx، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 113 دۆلار و 14 سه‌نت داخرابوو، به‌ڵام له‌دوای كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كه بۆ خوارووی 113 دۆلار دابه‌زی، هه‌رچه‌نده ئێسته به 113 دۆلار و 10 سه‌نت ده‌فرۆشرێت. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسیش كه به 110 دۆلار و یه‌ك سه‌نت داخرابوو، ئێسته له خوارووی 110 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت، بۆ ئاسۆی ئابووری دنیا له ژێر كاریگه‌ریی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان له ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌فته‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی سوودی بانكی بۆ به‌رزترین رێژه له‌وه‌ته‌ی 25 ساڵی رابردوو به‌رز كرده‌وه، ئه‌وه‌ش به بۆچوونی چاودێرانی ئابووری و بازاڕ، ده‌بێته هۆی سستبوونی ئابووری دنیا و سستبوونی ئابووری به واتای كه‌مبوونه‌وه‌ی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت دێت.
پێوه‌ندی به گرتنه‌به‌ری هه‌ندێك رێوشوێنی نوێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له چیندا هه‌بووه
هۆكارێكی تری دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌مدواییانه‌دا، پێوه‌ندی به گرتنه‌به‌ری هه‌ندێك رێوشوێنی نوێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له چیندا هه‌بووه و وا باس ده‌كرێت، دووباره حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا زیادیان كردووه. بڕیاره له په‌كین پشكنین بۆ خه‌ڵك بكرێت و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر جووڵه‌ی پیشه‌سازی و بازاڕه‌كانی چین كه به گرنگترین وڵاتی به‌كارهێنه‌ری نه‌وت هه‌ژمار ده‌كرێت.
هێشتا نرخی نه‌وت به‌رزه و گرنگترین هۆكاریش له به‌رز هێشتنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ جه‌نگی ئۆكراینا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وایكردووه ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه و ئۆپیكیش نه‌یتوانیوه یان حه‌زی نه‌كردووه ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه، له دۆخێكیشدا كه خستنه‌ڕوو له خوارووی داخوازی بێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، به‌گشتی نرخی نه‌وت هه‌ر له سه‌رووی 100 دۆلار فرۆشراوه و ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جار بۆ خوارووی 100 دۆلار دابه‌زیبێت، خێرا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌رووی 100 دۆلار و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك تا نزیكه‌ی 140 دۆلاریش هه‌ڵكشا. رووسیا به یه‌كێك له دابینكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت و گاز له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و سزایانه‌ی خراوه‌ته سه‌ری وایكردووه، قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌راورد به قه‌باره‌ی داخوازی، كه‌م بكات و نرخی نه‌وتیش به نرخێكی به‌رز بفرۆشرێت.