داتاكانی ئیداره‌ی گشتی
گومرگی چین ده‌ریخستووه، عێراق له ماوه‌ی مانگی ئایاری 2022دا بووه سێیه‌م وڵاتی گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ پاڵاوگه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی.
ئیداره‌ی چین له خشته‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "عێراق له ماوه‌ی مانگی ئایاری ساڵی 2022دا، بڕی چوار ملیۆن و 687 هه‌زار تۆن نه‌وتی هه‌نارده‌ی پاڵاوگه‌كانی حكوومه‌تی چین كردووه كه به‌رانبه‌ره به 34 ملیۆن و 215 هه‌زار به‌رمیل".
زیاتر هاتووه، "ئه‌م هه‌نارده‌كردنه به ڕێژه‌ی 4.5% به‌رز بووه‌ته‌وه، به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو و به ڕێژه‌ی 14% زیادی كردووه به به‌راورد به نیسانی ڕابردوو، كاتێك هه‌نارده‌كردن گه‌یشته 4.090 ملیۆن تۆن، به‌رانبه‌ره به 29.857 ملیۆن به‌رمیل".
هاورده‌ی نه‌وتی خاو له چین له مانگی ئایاردا به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 12% به‌رز بووه‌ته‌وه
ئاماژه كراوه، "ڕووسیا له پله‌ی یه‌كه‌مدا وه‌ك گه‌وره‌ترین دابینكه‌ری نه‌وتی خاو بۆ چین له مانگی ئایاری 2022دا دیاری كراوه، ئه‌وه له كاتێكدا بووه سعوودیه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنابوو كه هه‌نارده‌ی بۆ چین 8.42 ملیۆن تۆن بووه، ئه‌ویش به‌رانبه‌ر به 61.466 ملیۆن به‌رمیل بووه".
به‌پێی خشته‌كه "ئیمارات له پله‌ی چواره‌مدا هاتووه كه هه‌نارده‌ی 4.09 ملیۆن به‌رمیل بووه، به‌رانبه‌ر به 29 ملیۆن و 857 هه‌زار به‌رمیله، عومانیش له پله‌ی پێنجه‌مدایه كه بڕی هه‌نارده‌ی سێ ملیۆن و 977 هه‌زار تۆن بووه، به‌رانبه‌ر به 29 ملیۆن و 032 هه‌زار به‌رمیله".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، "كۆی گشتی هاورده‌ی نه‌وتی خاو له چین له مانگی ئایاردا به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 12% به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 10.8 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا، له كاتێكدا به تێكڕا له ساڵی 2021دا 10.3 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا بووه".
شایانی باسه له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، به‌گشتی نرخی نه‌وت هه‌ر له سه‌رووی 100 دۆلار فرۆشراوه و ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جار بۆ خوارووی 100 دۆلار دابه‌زیبێت، خێرا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌رووی 100 دۆلار و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك تا نزیكه‌ی 140 دۆلاریش هه‌ڵكشاوه. رووسیا به یه‌كێك له دابینكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت و گاز له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و سزایانه‌ی خراوه‌ته سه‌ری وایكردووه، قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌راورد به قه‌باره‌ی داخوازی، كه‌م بكات و نرخی نه‌وتیش به نرخێكی به‌رز بفرۆشرێت.