سكرتێرى لقى سلێمانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان راى گه‌یاند، بڕیار دراوه به دیزانێكی ستاندارد و كوالیتی باش، ئێله‌ك بۆ رۆژنامه‌نووسانى سلێمانى دروست بكه‌ن و به‌بێ به‌رامبه‌ر دابه‌شی بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ى ئادارى 2017 كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێرى لقى سلێمانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه و راى گه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسانی مه‌یدانی له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و هێزه‌كانی ناوخۆوه بناسرێنه‌وه، تا رێز و هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ بكرێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له سنووری پارێزگاى سلێمانى جۆرێك ئێله‌ك به لۆگۆی سلێمانییه‌وه بۆ رۆژنامه‌نووسانی مه‌یدانی دابین بكرێت.
زیاتر گوتى، به‌بۆنه‌ی 119مین ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه، جیاواز له ساڵانی پێشوو، بڕیارمان دا به دیزانێكی ستاندارد و كوالیتی باش، ئێله‌ك بۆ رۆژنامه‌نووسان دروست بكه‌ین و به‌بێ به‌رامبه‌ر دابه‌شی بكه‌ین به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسه مهیدانییهكاندا و په‌یامنێر و كامێرامان و فوتۆگرافهرانی مه‌یدانی ده‌گرێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ناوبراودا هاتووه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند كتێبێك بۆ كه‌ناڵه‌كان به‌بێ به‌رامبه‌ر دابه‌ش ده‌كرێت.
له كۆتادا راى گه‌یاندووه، سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی سنووری لقه‌كه لیستی ناوی په‌یامنێر و فۆتۆگرافه‌ر و كامێرامانی مه‌یدانی به‌نووسراوی ره‌سمی بۆمان بنێرن له پێش رۆژی 22/4 تا بتوانین له‌و رۆژه‌دا له باره‌گای لقه‌وه ئێله‌كه‌كان بده‌ن رۆژنامه‌نووسان.