مامۆستایه‌كی زانكۆی سعوودی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌رای نایه‌وه له دوای راگه‌یاندنی بیرۆكه‌یه‌كی به دامه‌زراندنی ئه‌كادیمیایه‌ك به‌ناوی "ئه‌كادیمیای فڕه‌ژنی" كه ئه‌ركه‌كه‌ی بریتی ده‌بێت له هێنانی سێ ژن بۆ گه‌نج و پیاوانی بێ ژن له ماوه‌ی مانگێكدا، كه یه‌كێكیان كچ و ئه‌وی تریان جیابووه‌وه و سێیه‌میش بێوه‌ژن و ئه‌گه‌ر توانی به‌ڕێوه‌یان ببات و سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌وه ئه‌كادیمیایه‌كه دوای 10 ساڵ چواره‌م ژنی به‌خۆڕایی ده‌كاته خه‌ڵات.
خاتوو هه‌وازن میرزا كه مامۆستایه له زانكۆی شا عه‌بدولعه‌زیز، له كاتی به‌شداریكردنی له پڕۆگرامێكی كه‌ناڵی "رۆتانا خه‌لیجیه" بیرۆكه‌كه‌ی خۆی ئاشكرا كرد و گوتی، ئه‌و بیرۆكه‌یه ساڵانێكه به‌مێشكیدا دێت و ئه‌و هاوشێوه‌ی "پڕۆگرامی ستار ئه‌كادیمی"یه و ئه‌ركی شیاندنی پیاوانی سه‌رووی 25 ساڵییه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سێ هاوسه‌ر به‌یه‌كه‌وه.
ئه‌و ئافره‌ته ده‌ڵێ كه پڕۆژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌ت و قورئاندا ده‌گونجێت و بوار به‌و گه‌نجانه‌ش ده‌دات كه به مه‌رجه‌كانی ئه‌كادیمیایه‌كه رازی ده‌بن كه سوود له شاره‌زایی پسپۆڕان له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی ببینن به‌وه‌ی دوای شه‌ش مانگ بتوانن له‌گه‌ڵ سێ ئافره‌تدا هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
میرزا روونی كرده‌وه كه ده‌رگه‌ی ئه‌كادیمیایه‌كه‌ی كراوه‌یه له به‌رده‌م ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌و رێگه هاوسه‌گیری بكه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی ره‌زامه‌ندی كه‌سوكاریان هه‌بێت.
له‌و كاته‌ی به‌پێی ئه‌و ئافره‌ته مه‌به‌ست له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی نه‌هێشتنی قه‌یره‌یی و ئافره‌تانی بێ پیاوه له سعوودیه كه به‌پێی راپۆرته‌كانی رۆژنامه‌وانی له‌و وڵاته‌دا چوار ملیۆن قه‌یره هه‌ن، چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڵێن كه ئه‌و ئافره‌ته وه‌ك كاڵایه‌ك سه‌یری ئافره‌ت ده‌كات.