هاككه‌رێكی كورد كه له یه‌كێك له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان داده‌نیشێ، له فه‌یسبووك په‌كه‌كه وه‌ك تیرۆریست ده‌ناسێنێت و گه‌ڕان به‌دوای ناوی په‌كه‌كه‌یش قه‌ده‌غه ده‌كات.
ئه‌و كاره میدیاكانی په‌كه‌كه و به‌شه ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌و گرووپه‌ی به‌چۆكدا هێناوه، چونكه جگه له‌و كاره ئێسته زیاتر له 13 په‌یجی سه‌ر به‌و گرووپه داخراون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی حوزه‌یران، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو میدیای په‌كه‌كه، بۆ "وشه" گوتی، تۆڕێك له په‌یج و ئه‌كاونته‌كانیان له فه‌یسبووك هاككراوه، جگه له‌وه‌ی ئێسته له گه‌ڕانی فه‌یسبووك ئه‌گه‌ر وشه‌ی په‌كه‌كه "PKK" بنووسی هیچ نادات و وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌یناسێنێ.
ئه‌و كاره په‌كه‌كه‌ی به چۆكدا هێناوه
سه‌رچاوه‌كه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كاره په‌كه‌كه‌ی به چۆكدا هێناوه و ئێسته هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كاره راست بكرێـته‌وه، به‌ڵام تاوانایان نییه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی كاری له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی ناوی په‌كه‌كه له فه‌یسبووك كردووه، بۆ "وشه" گوتی، كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه په‌كه‌كه له فه‌یسبووك وه‌ك گرووپێكی مه‌ترسیدار و تیرۆریستی بناسرێ، بۆیه ئێسته ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڕانی فه‌یسبووك بنووسی " PKK" ئه‌وه وه‌ك گرووپێكی مه‌ترسیدار مامه‌ڵه ده‌كات و هیچ شتێك نادات.
ئه‌و كه‌سه كه خۆی به ناوی " جاف" ناساند زیاتر گوتی، له‌ماوه‌ی رابردوو زیاتر له 13 په‌یجی په‌كه‌كه‌ی له فه‌یسبووك سووتاندووه كه سێ له‌وانه له‌ناوخۆی كوردستان بوون و ئه‌وانه‌ی تر له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه به‌ڕێوه ده‌بردران.
هه‌ر ئه‌و كه‌سه زانیاری ئه‌وه‌یشی دا كه له ساڵی 2014ه‌وه تا ئێسته زیاتر له 20 سایتی سه‌ر به‌ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی سووتاندووه و له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكیشه‌وه خه‌ڵات كراوه.
په‌كه‌كه یه‌كێكه له‌و گرووپانه كه جیا له‌وه‌ی به‌رده‌وام مه‌ترسیی بڵاو ده‌كاته‌وه، هاوكات له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش له ڕێی په‌یجه‌كانییه‌وه ببووه هۆی نانه‌وه ئاڵۆزی و چه‌ندان په‌یام و هه‌ڕه‌شه‌ی جیا جیایان بڵاو ده‌كرده‌وه.