دۆگلاس ئه‌ی ئۆلیڤانت به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی دۆسیه‌ی عێراق له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا وتارێكی به ناونیشانی "عێراقی پۆست سه‌در" له ماڵپه‌ڕی "وار ئۆن زه رۆكس"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له هاوكێشه و نه‌خشه‌ی سیاسی له عێراق دوای كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان له په‌رله‌مان ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه بێ سه‌دریش چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناتوانێ حكوومه‌ت پێكبهێنێت و ئێسته سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان كلیلی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیان له‌به‌رده‌سته و بۆ پێشڤه‌چوونی پرۆسه‌ی سیاسیش له عێراق هه‌مووان چاویان له‌سه‌ر دوا بڕیاری هه‌ولێره.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، كه عێراقییه‌كان و سیاسییه‌كان و چاودێرانی دۆخی عێراق هه‌مووان تووشی شۆكبوون به كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان له په‌رله‌مان، دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌یش هه‌مووان خه‌ریكی لێكدانه‌وه و پێشبینیكردنن بۆ جووڵه‌ی دواتری سه‌در له‌لایه‌كه‌وه و له‌لایه‌كی تریش چۆنیه‌تیی هه‌نگاونانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت. له ڕاستیشدا كارته‌كانی ده‌ستی سه‌در دوای بڕیاری ده‌رچوون له په‌رله‌مان دیاریكراون، كه بریتین له په‌نابردن بۆ خرۆشاندنی شه‌قام دژی هه‌ر حكوومه‌تێك یانیش ململانێی چه‌كداری له ڕێی گرووپی سه‌رایا سه‌لامه‌وه، كه ئه‌گه‌ری یه‌كه‌میان زۆر به‌هێزتره و به تاكه كارتی ژێر ده‌ستی سه‌در داده‌نرێت.
هه‌رچه‌نده به كشانه‌وه‌ی سه‌در له په‌رله‌مان هاوپه‌یمانی سێقۆڵی نێو سوننه و پارتی و سه‌در كه‌لێنی تێكه‌وتووه و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش چاوه‌ڕێی پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانتارانی سه‌درن، كه به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن زۆرینه‌ی ڕه‌های كورسییه‌كان به‌ر هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا و حزبه‌كانی تری شیعه ده‌كه‌وێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێویستی به بارزانی و سوننه‌كان ده‌بێت، چونكه ئه‌وان ده‌توانن هه‌مووان سیاسه‌تی چوارچێوه‌كه بۆ په‌كخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار بگرنه‌وه‌به‌ر و ببن به سێیه‌كی په‌كخه‌ر، تا سه‌ركۆماریش هه‌ڵنه‌بژێردرێت، ڕاسپاردنی كه‌سێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت كارێكی ناده‌ستووری ده‌بێ و پرۆسه‌كه وه‌كخۆی ده‌مێنێته‌وه و هیچ پێشڤه‌چوونێك به‌خۆیه‌وه نابینێت.
پرسی سه‌ركۆماریش تا ئێسته له ناوخۆی كورد له نێوان یه‌كێتی و پارتی یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش له‌لایه‌كه‌وه ده‌بێ ستایشی وه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی له ڕیزی خۆیان بده‌ن، بۆ په‌كخستنی پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن سه‌ده‌ره‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یش یه‌كێتی داوای پۆستی سه‌ركۆمار ده‌كات، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش چوارچێوه‌كه بێ سه‌رۆك بارزانی كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێ، چونكه سه‌ره‌ڕای ده‌رچوونی سه‌دریش له ململانێی ناو په‌رله‌مان، تا ئێسته پارتی یه‌كگرتووترین و ڕێكخراوترین و گه‌وره‌ترین حزبه له عێراق، بۆیه پێكهێنانی حكوومه‌ت له به‌غدا بێ وه‌رگرتنی ئۆكه‌ی له سه‌رۆك بارزانییه‌وه به ته‌واوی قورس و مه‌حاڵ ده‌بێ و ناكرێ هیوای له‌سه‌ر بنیات بنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو چاوه‌كان ئێسته له‌سه‌ر هه‌ولێرن، له هه‌نگاوی یه‌كه‌میش ده‌یانه‌وێ هه‌ردوولا واته پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كاندیدێك هاوڕا بكه‌ن، كه ئه‌مه پرۆسه‌كه بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زۆر ئاسانتر ده‌كات، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی تا ئێسته هیچ بڕیارێكی له‌وباره‌وه نه‌داوه و هه‌مووانیش چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی ئه‌ون، چونكه بڕیار و هه‌ڵوێستی ئه‌و دۆخه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌توانن حكوومه‌ت پێكبهێنن، یان هه‌مان سیحریان له‌سه‌ر تاقی ده‌كرێته‌وه، كه له دژی هاوپه‌یمانی ڕزگاریی نیشتمان به‌كاریانهێنا.
ته‌نیا به تێپه‌ڕاندنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار گرێی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق ده‌كرێته‌وه و دواتر هه‌مان شێوازی پێشووی دابه‌شكردنی پۆسته حكوومییه‌كان و وه‌زارییه‌كان له‌لایه‌ن پێكهاته‌كان كه له پێشوویش پشتی پێ به‌ستراوه جێگیر ده‌كرێته‌وه، كه بریتییه له 13 وه‌زاره‌ت بۆ شیعه و شه‌ش بۆ سوننه و سێ بۆ كورد و وه‌زاره‌تێك بۆ توركمان و یه‌كێكی تریش بۆ كریستیانه‌كان.
له‌و نێوه‌ندا پرسیارێكی گرنگتر و یه‌كلاكه‌ره‌وه ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه، كه كێ ده‌بێته سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێی عێراق؟ چوارچێوه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌بێ سه‌رۆكی حكوومه‌ت كه‌سێكی سیاسی بێ نه‌ك ته‌كنۆكرات و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی سه‌ركردایه‌تیكرنی هه‌بێ و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قبووڵكراو بێت، واته واشنتن و له‌نده‌ن و برۆكسل و تاران و ئه‌نكه‌ره و ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو له‌سه‌ری هاوڕا بن، هه‌ریه‌ك له نووری مالیكی و هادی عامری و فالح فه‌یاز و عه‌دنان زورفی و مسته‌فا كازمیش خواست و حه‌زی زۆریان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێی عێراق هه‌یه.
ڕازیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی سه‌رۆكی نوێی حكوومه‌تی عێراق به‌لای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه زۆر گرنگی و بایه‌خی پێ ده‌درێت، چونكه ترسیان له خرۆشاندنی شه‌قام دژی حكوومه‌ته‌كه هه‌یه له‌لایه‌ن سه‌ده‌ره‌وه، بۆیه به‌لایانه‌وه زۆر گرنگه كه پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت و حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌بێت، تا بتوانن به ڕووی ئه‌و كارته‌ی موقته‌دا سه‌در بوه‌ستنه‌وه.