ئه‌كادیمایى سویدى به‌هاوكارى كونسوڵگه‌رى ژاپۆن له شارى هه‌ولێر و وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، چه‌ند خولێكى مه‌شق و ڕاهێنان بۆ گه‌نجان ده‌كاته‌وه تیایدا خوازیار فێرى چاككردنه‌وه‌ى مۆبایل و به‌شى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر و لكاندن و كۆمپیوته‌ر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به ئاماده‌بوونی كونسولگه‌ری ژاپۆنی و نوێنه‌ری رێكخراوی یونیدۆ محه‌مه‌د هاودیانى وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، چوار به‌شی راهێنانی پیشه‌یی له ئه‌كادیمیای سویدی له هه‌ولێر كرانه‌وه كه پێك هاتبوون له چاككردنه‌وه‌ی مۆبایل و به‌شی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و لكاندن و كومپیۆته‌ر.
كردنه‌وه‌ى ئه‌و چواربه‌شه به دابینكردنى پێداویستییه‌كان و راهێنه‌رانی ئه‌م به‌شانه له لایه‌ن حكوومه‌تی ژاپۆنییه‌وه دابین كراون و ئێسته زیاتر له 50 گه‌نجی كوردستان له خوله‌كانی ئه‌م به‌شانه به‌شدارن. هه‌ر وه‌رزێكی راهێنان زیاتر له 150 گه‌نج ده‌توانن سوود له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌كادیمیای سویدی وه‌رگرن.
ئه‌كادیمایى سویدى به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى ده‌ستى كارى تایبه‌ت، ساڵانه چه‌ندان خولى پیشه‌یى ده‌كاته‌وه و به‌خۆڕایى بۆ گه‌نجان، بڕێك پاره‌ش وه‌ك هاندان به به‌شداربووان ده‌دات تا به‌رده‌وام بن.
كردنه‌وه‌ى خولى ئۆتۆمبێل له كاتێكه بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستان له په‌یمانگه‌ى ته‌كنیكى هه‌ولێر به‌شى ته‌كنیكى ئۆتۆمبێل، به‌شێوه‌ى ئه‌كادیمى خرایه بوار جێبه‌جێكردنه‌وه و كرایه‌وه.