زۆر خواردنەوەی شیر زیانی بۆ پیاو هەیە

:: PM:07:55:21/06/2022 ‌

شیر و بەرهەمەكانی ئەلبان، زیاترین خۆراكن كە مرۆڤ دەیانخوا و بۆ تەندروستی زۆر پێویستن، چونكە مادە خۆراكییە پێویستەكانیان بۆ بنیات و تەندروستی لەش لەخۆ گرتووە، وەك هەر خۆراكێكی تریش زیانیان هەیە، هەرچی شێرپەنجەی پرۆستاتە بڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لە پیاو، بەڵام پێوەندی نێوان زۆر خواردنەوەی شیر و تووشبوون بەو جۆرە شێرپەنجەیە چییە؟ 

توێژینەوەیەكی ئەمەریكی ئەوەی دەرخست ئەو پیاوانەی بە بەردەوام بەرهەمەكانی شیرەمەنی دەخۆن، بەتایبەتی شیر، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات هەیە، توێژینەوەكە لە زانكۆی لۆمبا لیندا لە كالیفۆرنیا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە كە ئەو پیاوانەی بە شێوەیەكی رێكخراو بەرهەمەكانی شیرەمەنی بەكاردێنن، بەتایبەتی شیر، مەترسی زیارتی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات هەیە. 
پێوەندی لە نێوان خواردنی كالیسیۆم و تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات نییە
لە توێژینەوەكە، كە سیستمی خۆراكی 28 هەزار پیاو لە ئەمەریكای باكور وەرگیرا، لەوانەی زۆر شیر دەخۆنەوە، كە هەموویان شێرپەنجەیان نەبوو، كرانە دوو بەش، یەكەم كالیسیۆمیان بێ خواردنی شیر دەستكەوتووە، واتە لە دانەوێڵە و گوێز و سەوزە و پاقلەمەنی و میوەجات، دووەم كالیسیۆمیان لە شیر و بەرهەمەكانیتری وەردەگرت.

ئەوان بۆ ماوەی 7.5 ساڵ چاودێری كران، لەو ژمارەیە 1254 حاڵەتی شێرپەنجەی پرۆستات تۆمار كرا كە 190یان پێشكەوتوو بووە، ئەنجامی توێژینەوەكە دووپاتی كردەوە كە پێوەندی لە نێوان خواردنی كالیسیۆم و تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات نییە، بەڵكو مەترسیی تووشبوون پێوەستە بە بەرهەمەكانی شیرەمەنییەوە.  

توێژەرانی كالیفۆرنا ئاماژەیان كرد، رەنگە پێوەندی لە نێوان تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و خواردنەوەی شیری چیڵ، بەهۆی ئەو هۆرمۆنە سێكسیانەیە كە لە شیرەكەدا هەیە، لە توێژینەوەی پێشتریش بوونی پێوەندی لە نێوان زۆر خواردنەوەی شیری چێڵ و تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك دەركەوتبوو.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل