به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.1 پله‌ی رێخته‌ر، له ئه‌فغانستان و پاكستانی داوه و به‌پێی دوا زانیاری، 255 كه‌س به‌هۆیه‌وه مردوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی حوزه‌یران، ده‌سته‌ی رووپێوی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكی رای گه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌كه به 6.1 پله‌ی رێخته‌ر بووه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ئه‌فغانستان و پاكستانی داوه.
ئاژانسی هه‌واڵی حكوومه‌ت "بێختار" رای گه‌یاندووه، تیمی رزگاركه‌ر به هێلیكۆپته‌ر گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه.
میدیاكان ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، له كۆتا زانیاریی بوومه‌له‌رزه‌كه 255 كه‌س مردوون. هاوكات ئاژانسی كارگێڕی كاره‌سته‌كان له ئه‌فغانستان گوتی، زیاتر له 155 كه‌سی له رۆژهه‌ڵاتی وڵات كوشتووه.