هاتنی وه‌رزی به‌هار پێوه‌سته به نه‌هامه‌تی كه‌سانێك به‌ده‌ست هه‌سته‌وه‌ری به‌هاران به‌هۆی ده‌نكه هه‌ڵاڵه‌وه كه له نیشانه‌كانی ئاوهاتنهخوارهوهیه له لووت و چاوه‌كان و پژمین و كۆكه و خورشت له لووت و هه‌ناسه‌ته‌نگی كه حاڵه‌تێكی بێزاركه‌ره بۆ ئه‌و كه‌سانه تا كاتی هاتنی وه‌رزی هاوین.
ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌سته‌وه‌ری و ره‌بۆ و به‌رگری له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، ده‌كرێ ئه‌و جۆره هه‌سته‌وه‌رییه كار بكاته سه‌ر هه‌موو ته‌مه‌نێك به‌تایبه‌تی منداڵ، كه كار ده‌كاته سه‌ر ژیانی رۆژانه وه‌ك نوستن له شه‌ودا و كاركردن له رۆژدا، هه‌روه‌ها توانای به‌سه‌ربردنی كات له هه‌وای كراوه‌دا.
ئه‌گه‌رچی خۆپاراستن له به‌ركه‌وتنی ده‌نكه هه‌ڵاڵه باشترین چاره‌سه‌رییه بۆ ئه‌و هه‌سته‌وه‌رییه، به‌ڵام ئه‌و رێنوێنییانه باشترینن:
سه‌رچاوه‌ی ده‌نكه ههلاڵهكان رووه‌ك و دره‌خت و گوڵه‌كانه كه به هه‌وا بڵاو ده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستی پیتێن، بۆیه له‌و كاته‌ی كه‌سێك ئه‌و ده‌نكه هه‌ڵاڵه هه‌ڵده‌مژێت له رێگه‌ی لووت و سییه‌كانییه‌وه، ئه‌وه كار بۆ ورووژاندنی په‌رده‌كانی ناوپۆشی لووت و بۆڕی سییه‌كان و چاو ده‌كه‌ن، بۆیه وا باشتره له به‌یانیان كه دهنكهههڵاڵه زیاتر تێكه‌ڵی هه‌وا ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی هه‌ڵكردنی بای به‌هێز خۆت به‌دوور بگریت.
ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه خۆیان له چوونه ناو گژوگیا و دره‌خت له‌و وه‌رزه‌دا بپارێزن، ئه‌گه‌ر هه‌ر ناچاری چوونه‌ده‌ره‌وه بوویت، ئه‌وه هه‌ڵ بده كه كڵاو له‌سه‌ر بكه‌یت و چاویلكه له‌چاو بكه‌یت بۆ پاراستنی چاوه‌كان و لووت، بێجگه له داخستنی جامی په‌نجه‌ره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت و به‌كارخستنی ساردی ئۆتۆمبێل كه فلته‌ری هه‌بێت، بێجگه له تێخستنی تۆڕێك بۆ نه‌هێشتنی چوونهچوورهوهی ده‌نكه هه‌ڵاڵه بۆ ناو ماڵ.
دڵنیابه له شووشتنی قژ و گۆڕینی جلوبه‌رگت كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له‌به‌رت كردبوون، دوای هاتنه‌وه‌ت بۆ ماڵه‌وه بۆ خۆپاراستن له‌و هه‌سته‌وه‌رییه له كاتی شه‌ودا، بێجگه له گرنگیدان به شووشتنی قژ به‌ر له نووستن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نكه هه‌ڵاڵه‌كان نه‌چنه ناو سه‌رینه‌كه‌ت و له‌وێش بۆ چاو و لووتته‌وه، هه‌روه‌ها شووشتن و خاوێنكردنه‌وه‌ی لووت.
ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵی ماڵیت هه‌یه ئه‌وه له پاك و خاوێنییان دڵنیابه، دوای بردنه ده‌ره‌وه‌یان له ماڵ بیانشۆ و فهروهكهیان پاك بكه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ده‌نكه هه‌ڵاڵه‌كان ده‌چنه ناو ماڵه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانی گۆڕانكارییه‌كی كاتی له ماڵه‌وه بكه‌یت له‌وانه داخستنی په‌نجه‌ره‌كان و پشتبه‌ستن به سبلیتی فلته‌ردار و به‌كارهێنانی گسكی كاره‌بایی و جێهێشتنی پیڵاوه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه، له هه‌مووشی گرنگتر سه‌ردانیكردنی پزیشكی شاره‌زایه له كاتی پێویستیدا