راپۆرتێکی رۆژنامەوانی له ئیتالیا، دوایین پێشهاتەکانی سەبارەت بە ئەگەری پێوەندیکردنی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینیی و ئەستێرەی یوڤێنتوس لە هاوینی ئەمساڵدا به یانه‌ی ئینتەرمیلان، ئاشکرا کرد.
ئینتەر لەم دواییانەدا کەوتە دانوستان لەگەڵ دیبالا، دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە لە هاوینی ئەمساڵدا یوڤی جێ ده‌هێڵێت، دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت، بەڵام لە چەند سه‌عاتی رابردوودا گفتوگۆیه‌كان وەستان، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی ئینته‌ر له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی لوكاكۆ به شێوه‌ی خواستن، له‌گه‌ڵ چێڵسی گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتالی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی حوزه‌یران بڵاوی كرده‌وه، ئینتەر پاولۆ دیبالا و نوێنەرانی ئاگادارکردووەتەوە کە دەگەڕێنەوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان له‌م هاوینه‌دا، به تایبه‌تی هەر کە شوێنێک لە تیپەکەدا دابینکرا لە رێگەی رۆیشتنی هەندێک لە هێرشبەرەکانەوە .
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، گەڕانەوەی لۆکاکۆ بۆ ریزەکانی نێرازۆری، جێگەی سەرنجی بەرپرسانی ئینتەر بووە، بەڵام گواستنه‌وه‌ی دیبالاشیان رەت نەکردووەتەوە.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، دەرچوونی ئەلێکسیس سانچێزی یاریزانی چیلی بە تەنیا بەس نابێت بۆ ئەوەی دیبالا بچێته ئینته‌ر، به‌ڵكو پێویستە ئیدین دزێکۆی بۆسنه‌ییش ریزەکانی نێرازۆری جێ بهێڵێت.
جێی ئاماژه‌یه یانه‌كانی، تۆتێنهام، مانچێستەر یونایتد و ئاتلێتیکۆ مەدریدیش ئامانجی ئه‌وه‌یان هه‌یه دیبالا ببه‌نه ریزه‌كانیانه‌وه.