کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد نیگەرانە لە هەڵسوکەوتی ئیدارەی یانه‌كه‌ی لە بازاڕی گواستنەوەی ئه‌م هاوینەدا.
یانەی مانچێستەر یونایتد پلانی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێك بكات، وەک فرێنکی دی یۆنگ له بارسێلۆنا و جۆرن تێمبەر له ئه‌یاكس، بەڵام تا ئێسته هیچ گرێبەستێکی ئه‌نجام نه‌داوه.
رۆژنامەی "ئێکسپرێس"ی بەریتانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی حوزه‌یران بڵاوی كرده‌وه، رۆناڵدۆ لە ئۆڵدترافۆرد ناڕازییە، چونکە مانچێستەر یونایتد تا ئێسته بەهێز نەچووەتە بازاڕی گواستنەوەکانەوە، هەرچەندە ئامادەیی خۆی بۆ بەردەوامبوون لەگەڵ تیپەکەدا راگەیاندووە.
زۆرێک لە یاریزانان لەم هاوینەدا مانچێستەر یونایتدیان جێهێشتووە، وەک خوان ماتا، جێسی لینگارد، پۆڵ پۆگبا، نێمانیا ماتیچ و ئیدینسۆن کاڤانی، بەبێ ئەوەی تا ئێسته به هیچ گرێبەستێک رۆیشتنی ئه‌مانه قەرەبوو بکرێنەوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم بابەتە وای کردووە رۆناڵدۆ ترسی هەبێت لە بەردەوامبوونی بارودۆخی خراپی ناو تیپەکە لە وەرزی داهاتوودا، دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردووش تیپه‌كه وه‌ك پێویست ده‌رنه‌كه‌وت.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی "ئەوەی نیگەرانی رۆناڵدۆی زیاتر کردووە، ئەوەیە کە رکابەرە گەورەکانی یانه‌كه‌ی، وەک مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول، گرێبەستی گەورەیان ئەنجام داوە، وەک ئێرلینگ هالاند بۆ سیتی و داروین نونێز بۆ لیڤه‌رپوول، لە بەرامبەردا بێدەنگییەکی تەواو لە مانچێسته‌ر یونایتددا هه‌یه".