كۆمپانیای به‌ناوبانگی ئامازۆن، ده‌یه‌وێت كۆمپانیای "سوق" بكڕێت كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا چالاكی هه‌یه.
ئه‌و ماركێته له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه و به souq ناسراوه. ئامازۆن پێشنیاری ٦٥٠ تا ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری به كۆمپانیاكه كردووه و ئێسته خه‌ریكی دانوستانن.
كۆمپانیای تریش چاویان له كڕینی ئه‌و ماركێته ئینته‌رنێتییه‌یه. ده‌گوترێت عه‌ماڕ مالز خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری بازرگانی دوبه‌ی، پێشنیاری ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری به كۆمپانیاكه كردووه. ساڵی ٢٠٠٥ ماركێتی ئینته‌رنێتیی "سوق" ده‌ستی پێ كرد و سه‌رووی ٤٥ ملیۆن كه‌س له رێگه‌ی ئه‌و ماركێته‌وه پێداویستییه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن.
جێف بزوس سه‌رۆكی كۆمپانیای خزمه‌تگوزاریی ئامازۆن، پێشتریش رۆژنامه‌ی واشتن پۆستی كڕی كه یه‌كێكه له گرنگترین رۆژنامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و رۆژنامه‌كه‌ی به ٢٥٠ ملیۆن دۆلار كڕی، خاوه‌نی پێشووی واشنتن پۆست تووشی ته‌نگژه‌ی دارایی بووبوو، بۆیه رۆژنامه‌كه‌ی فرۆشت.