رۆژی 20ی حوزه‌یران، دیدارێكی پڕ گفتوگۆی شه‌فافانه، له نێوان مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگا دیاره‌كانی راگه‌یاندن له هه‌رێمه‌كه به‌ڕێوه‌چوو. دیدارێك كه یه‌كه‌مجاره سه‌رۆك وه‌زیرانێك به‌مشێوه‌یه شه‌فافانه و پڕ گفتوگۆی چڕ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان دابنیشێ و گوێیان بۆ بگرێ تا به دڵی خۆیانه‌وه ره‌خنه بگرن و پێشنیار بكه‌ن.
زۆر ئاراسته و بیركردنه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان گۆڕی
دیداره‌كه، زۆر ئاراسته و بیركردنه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان گۆڕی و بووه هۆی گۆڕانكاری له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی كه له دووره‌وه له بیركردنه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی و حكوومه‌ته‌كه‌یان ده‌ڕوانی، به‌جۆرێك ئازادی میدیا و بۆچوونی حكوومه‌ت له‌سه‌ر زۆر پرسی خسته ڕوو. به‌ڵام یه‌كێك له‌و كاردانه‌وانه‌ی كه به دوای دیداره‌كه‌دا هات بریتیی بوو له شكاندنی كولتووری "قسه فڕێدان" به‌ڵكو كولتووری به‌ڵگه و داتای له شوێنی سه‌پاند.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه به‌وه ناسراوه رژده و له‌سه‌ر پرسه‌كانیش زۆر به وردی هه‌ڵوه‌سته ده‌كات، له میانی پرسیاری یه‌كێك له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه كه باسی له گرتنی رۆژنامه‌نووسان كرد، داوای كرد داتا و ناوی پێ‌بدا، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێن له‌وباره‌یه‌وه قسه‌ی گشتیین و میوانه‌كه هیچ به‌ڵگه و ناوێكی نه‌بوو.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، سۆشیال میدیا و میدیای كوردی به گشتیی به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه كه ته‌نیا قسه‌ی لێوه ده‌كرێ نه‌ك داتا و به‌ڵگه بۆ ئه‌و پرسانه بخرێنه ڕوو كه باسی لێوه ده‌كرێ.
سه‌رباز ساڵح سه‌رنووسه‌ری ده‌زگای رۆژنامه‌وانی "وشه" و یه‌كێك له ئاماده‌بوانی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ له وتارێكدا به ڕوونی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نه‌بوونی به‌ڵگه و داتا لای مه‌سروور بارزانی نایخوات. پێشی وایه كه هه‌ر ئه‌وه هۆكار بووه ره‌حمان غه‌ریب له‌كاتی پرسیاره‌كه‌ی و داواكردنی به‌ڵگه لێی، تێكه‌وتووه.
ساڵح له وتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، لای خه‌ڵك ئه‌وه بووه جێی سه‌رنج كه له‌وكاته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم داوای به‌ڵگه‌ی لێ ده‌كات له به‌رانبه‌ر ئه‌و گوته‌یه‌ی كه خه‌ڵك له‌سه‌ر بیروڕا و كۆمێنت گیراون، به‌ڵگه‌ی لانه‌بوو، بۆیه بۆچوونه‌كه‌ی ره‌حمان غه‌ریب له‌و ستایله قسه‌كردنه گشتییه‌وه هات كه هه‌ریه‌كێك رۆژانه به‌ری ده‌كه‌وین و خه‌ڵك هه‌رچی به ده‌میدا بێت ده‌یڵێ، به‌ڵام ئه‌وه لای مه‌سروور بارزانی ناخوات، چونكه پیاوێكی زانستی و به‌ڵگه‌ییه، هه‌رگیز هیچ قسه‌یه‌كی بێ به‌ڵگه سه‌رنجی رانه‌كێشاوه، یان داتایه‌كی زاره‌كی كه راپرسیی یان توێژینه‌وه‌یه‌كی له پشته‌وه نه‌بێت، ره‌نگه ره‌حمان ئه‌مه‌ی له‌باره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه نه‌زانیبێت، بۆیه تێكه‌وت، به‌ڵام هه‌ر خۆی ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یه وا ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر، هه‌ریه‌ك له‌وانه باشتر خۆیان پڕچه‌ك بكه‌ن كه دۆكیۆمێنتیان پێویسته.
ده‌توانی داتایه‌كمان پێ بڵێی چه‌ند میدیای ئازاد له كوردستان هه‌یه؟
ئێسته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستان ئه‌وه به ته‌واوی بووه به كولتوور كه هه‌ر كه‌سێك قسه بكات، پێی ده‌ڵێن سه‌رچاوه یان به‌ڵگه و داتای ئه‌و قسه‌یه چییه؟!، كه ئه‌مه جۆرێكی نوێ كاركردن ده‌بێت له میدیا و سۆشیال میدیای كوردستان كه به یه‌ك دانیشتن له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌و ئاراسته‌یه، گۆڕا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا روونترین نمونه ئه‌وه‌یه كه ئاسۆس هه‌ردی رۆژنامه‌نووس له سلێمانی، وتارێكی نووسیوه و ره‌خنه‌ی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه گرتووه، هاوكات باسی میدیای ئازادی له كوردستان كردووه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كۆمێنتیان بۆ وتاره‌كه‌ی نووسیوه پێیان گوتووه، " ده‌توانی داتایه‌كمان پێ بڵێی چه‌ند میدیای ئازاد له كوردستان هه‌یه؟".
یه‌حیا جاف كه چاودێرێكی دۆخی كوردستانه و زۆرجاریش بۆچوونه‌كانی له ڕێی نووسینی وتار ده‌خاته ڕوو له وه‌ڵامی ئاسۆس هه‌ردی نووسیویه‌تی، ئه‌و ڕاستییه‌یه‌ی كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت له دیمانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ میدیاكاره‌كان گوتی پێی هه‌زم نه‌كراوه، ته‌نیا پرسیارێك له ئاسۆس ده‌كه‌م و ده‌ڵێم؛ باشه تۆ ئه‌وه‌نده لێهاتوو و به ئاگایت له ته‌واوی ڕاگه‌یاندنه‌كانی كوردستان، واز له‌وه بێنه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت چی گوتووه، زه‌حمه‌ت نه‌بێت ناوی یه‌ك ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نمان له هه‌رێم پێ بڵی".
هه‌روه‌ها پێی ده‌ڵێ، گومانت له‌وه نه‌بێت ئه‌گه‌ر تۆ توانیت ئه‌مه‌مان بۆ بسه‌لمێنیت كه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه سه‌د له سه‌د بێلایه‌نه، ئه‌وكات ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ تۆ ڕه‌خنه له مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌گرین.
ماوه‌ته بگوترێ، كه هه‌رێمی كوردستان به به‌رده‌وامی حكومڕانیه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌توانێ هه‌نگاوی رژدی پێشخستن بنێ، به جۆرێك تێڕوانینه‌كان به‌هۆی مه‌سروور بارزانییه‌وه له‌سه‌ر پرسه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا بێت.