به‌بۆنه‌ى شه‌هیدبوونى ئیمام عه‌لى هادى كه یه‌كێكه له 12 ئیمامه‌كه‌ى شیعه، سبه‌ى له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین پشووى فه‌رمییه، قایمقامى شارۆكه‌ى دووزخورماتوو ده‌ڵێت، پشووه‌كه شارۆكه‌ى دووزخورماتووش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌لال عه‌بدول قایمقامى خورماتوو له په‌یجى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، سبه‌ى به‌بۆنه‌ى شه‌هیدبوونى ئیمام عه‌لى هادى كه یه‌كێكه له 12 ئیمامه‌كه‌ى شیعه، پشووى فه‌رمى ده‌بێت له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و شارۆكه‌ى خورماتووش ده‌گرێته‌وه.
شه‌لال عه‌بدول ده‌ڵێت، پشووه‌كه سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان ده‌گرێته‌وه ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى ته‌ندروستى و خزمه‌تگوزارییه‌كانى گشتى ناگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى زۆرى سه‌ردانى گه‌شتیارانى شیعه بۆ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین.
شارۆكه‌ى خورماتوو یه‌كێكه له شارۆكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و زۆربه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى كوردن و به‌بڕیارێكى تایبه‌ت له سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشوو، له پارێزگاى كه‌ركووكه‌وه خرایه سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین.