به‌رپرسی نووسینگه‌ی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی له ده‌ستی داعش رای گه‌یاند، كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی تاوانی داعش دژی ئێزیدییه‌كان ده‌ستی پێ كردووه و به ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێن.
حوسێن قایدی به‌رپرسی نووسینگه‌ی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی له ده‌ستی داعش، بۆ "وشه" گوتی، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و رێكخراوی "یونی تاب" زیاتر له سێ هه‌زار و 500 به‌ڵگه و دۆكیۆمێنت كۆ كراونه‌ته‌وه و به ئه‌لیكترۆنی كراون.
تائێسته سێ هه‌زار و 553 كه‌س له ده‌ست داعش رزگار كراون
دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و به‌ڵگه و دۆكیۆمێنتانه ئاماده‌ن ھه‌ركاتێك كارمان پێ بێت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراو بن كه جینۆساید به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردی ئێزدی ھاتووه.
قایدی باسی له‌وه كرد كه به‌ڵگه‌كان هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه داعش دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌نجامداوه كه له ده‌ستی ئه‌وان رزگاركراون و كوردی ئێزدین.
جێی ئاماژه‌یه كه تائێسته سێ هه‌زار و 553 كه‌س له ده‌ست داعش رزگار كراون و نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 600 كه‌سی تر ماون.
وشه/ بڵند ئیبراھیم