محه‌مه‌د ره‌زا نیعمه‌ت زاده وه‌زیری پیشه‌سازیی ئێران ئاشكرای كرد، سوپای پاسداران هۆكاری سه‌ره‌كیی قاچاخی كاڵایه له ئێران، چونكه زۆرێك له دامه‌زراوه بازرگانییه‌كان به‌ده‌ستی ئه‌وه.
ئه‌و گوتی زۆربه‌ی گه‌نجانی ده‌رچووی زانكۆ بێكارن و بانكه‌كان و سیسته‌می ماڵیاتی و بانكیش نه‌یانتوانیوه رێگری له بێكاری بكه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئاماری ناوه‌ندی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قاچاخ ده‌ریخستووه دیارده‌ی قاچاخ كه‌می كردووه، به‌ڵام دیسان به‌رچاوه و ته‌نیا له سنووره‌كانی باشووره‌وه ساڵانه بایی سێ تا چوار ملیار دۆلار كه‌لوپه‌ل قاچاخ ده‌كرێت.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران، زۆرێك له‌و كاڵایانه‌ی له ده‌ره‌وه به قاچاخ هاورده ده‌كرێن، له ناوچه بازرگانییه ئازاده‌كانه‌وه دێنه ژووره‌وه و هێزه‌كانی سوپای پاسداران خاوه‌نی سه‌ره‌كیترین دامه‌زراوه دارایی و تایبه‌تییه‌كانی ئێرانن و ئه‌وان خۆیان رێگه‌خۆشكه‌رن بۆ به‌قاچاخهێنانی كاڵا.
جێگه‌ی باسه سه‌رووی ٤٠%ی ئابووریی ئێران له ده‌ستی ئه‌و دامه‌زراوه تایبه‌تییانه‌دایه كه سوپا سه‌رپه‌رشتییان ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت یه‌ك تمه‌نیش باج به حكوومه‌ت ناده‌ن و جگه‌له‌مه به‌شێكی به‌رچاو له پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌شیان قۆرخ كردووه.