حاجی كاروان دەدرێتە دادگا

:: PM:12:11:23/06/2022 ‌
نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوایی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، حاجی كاروان بابەتێكی نا راستی بڵاو كردووەتەوە و هیچ بەڵگەیەكیی نەبووە، بۆیە داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەكەن.

لە ماوەی رابردوو حاجی كاروان بانگەواز خوازی یەكگرتوو پۆستكی رەخنە ئامێز لەسەر نەخۆشخانە فریاكەوتنەكان و بەتایبەتی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا‌‌ی هەولێر، بڵاو كردەوە، بەرپرسانی نەخۆشخانەكەش دەڵێن، حاجی كاروان ناو نەخۆشخانەكەی نەبینیوە و نەشهاتووە بۆ نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی حوزەیران، لە روونكردنەوەیەكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوایی هەولێر هاتووە، دوای بڵاو بوونەوەی بابەتێك لەسەر نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا، وەكو دەستەی كارگێری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا هەڵساین بە پێوەندی كردن بە حاجی كاروان بۆ دڵنیابوون لە قسەكانی و بەدواداچوون بەدوای گلەیەكەیان لە نەخۆشخانەكەمان، ناوبراو بە متمانەیەكی زۆرەوە باسی لەوە كرد كە برایەكی ژانە سكی هەبووە نزیكەی سەعاتێك هیچ پزیشكێك نەچۆتە لای نەخۆشەكەی هیچی بۆ نەكراوە، لەلایان پەرستارێك سووكایەتی پێ كراوە.

باس لەوەش كراوە، دوای لێدانەوە كامێرای چاودێری دەركەوت نە حاجی كاروان نە برای بە هیچ شێوەیەك سەردانی نەخۆشخانەیان نەكردووە، سەر لە بەری قسەكانی دوورن لە راستی، بۆیە دوای ئەم بەدواداچوونەش دووبارە پێوەندی پێكرایەوە و راستی رووداوەكەی بۆ باس كرا و پێی ووترا كە ئەو لە كامیراكان دەرناچێ، ئەویش دانی بەوە دانا كە نەخۆشەكە برای نەبووە و خۆشی نەهاتۆتە ناو  نەخۆشخانە.

ئەو نەخۆشخانە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، تەنیا بە ئۆتۆمبێلی ئەو نەخۆشەكە و برای نەخۆشكە كە برادەری ئەون تا بەر دەرگا گەیێنراون، بۆیە لە لایەن كارگێری نەخۆشخانە داوای لێ كرا كە سەردانی نەخۆشخانە بكات یان ئەو كەسە بنێرێ كە سەردانی نەخۆشخانەی كردووە.

نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا ئەو راستییەشی باسكردووە، رۆژی دواتر كەسێك بە ناوی "ع" وەك هاوەڵی نەخۆشەكە لەگەڵ نەخۆشەكە هاتبوو دوای قسەكردن لەگەڵ كارگێڕی باسی لەوە كرد لەلاین پزیشك و پەرستارەكان لە بەشی پێشوازی  كاری پێویستی بۆ ئەنجام دراوە.

ئەو نەخۆشخانەیە ئەوەشی باسكردووە، دوای بەدواداچوون بۆ جاری سێیەم پێوەندی بە حاجی كاروان كرایەوە و پێی ڕاگەیەنرا كە پۆستەكەی و گلەیەكانی ناراستن و لە جێی خۆی نین و پێویست بە ڕوونكردنەوە دەكات بۆ ڕای گشتی، بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر ڕای خۆی.

ئەوە نەخۆشخانەیە رای گەیاندووە، داوای یاسایی بەرانبەر حاجی كاروان تۆمار دەكەین، ئەوەیش بۆ وەرگرتنەوەی مافی مادی و مەعنەوی بۆ ئەمەیش بەڵگەی ڤیدۆیی و دەنگی بەردەستە. 



وشە - رامیار جەواد