دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانی عێراق، به ئاماده بوونی 202 په‌رله‌مانتار ده‌ستی پێ كرد. به‌پێی كارنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كانه له شوێنی په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی حوزه‌یران، فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رای گه‌یاند، كۆ بوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ ته‌واو كردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نه.
فه‌رمانگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه بڕگه‌ی دووه‌م تایبه‌ته به سوێندخواردنی یاسایی، ئه‌و ئه‌ندامه نوێیانه له شوێنی په‌رله‌مانتاره‌كانی ره‌وتی سه‌در ده‌ست به‌كار ده‌بن.
فه‌رمانگه ئه‌وه‌ی روونی كردووه‌ته‌وه كه‌وا 202 په‌رله‌مانتار ئاماده بوون له دانیشته‌كه. زۆرینه فراكسیۆنه‌كان به‌شدارن.
ئه‌وه له كاتێكدایه 50 په‌رله‌مانتار داوای كۆ بوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی په‌رله‌مانی عێراقیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی په‌رله‌مانتاری ره‌وتی سه‌در پڕ بكرێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پشووی وهزری یاسادانانه، به‌ڵام به‌پێی ماده‌ی 56ی ده‌ستوور، بۆ دانیشتنی نائاسایی پێویسته سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان 50 په‌رله‌مانتار، داوای دانیشتنی نایاسایی بكه‌ن.