سه‌نته‌ری میترۆ به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تێیدا پشتیوانی له بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه دوێنی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاردرا هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت هاوكاری رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ هاتووه، پێشوازی له بریاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له هاوكاریكردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و كاراكردنی یاسای مافی ده‌سكه‌وتنی زانیاری له هه‌رێمی كوردستان ژماره 11 ی ساڵی 2013 و چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌م دوو بریاره ده‌كات.
له ساڵی 2009ه‌وه چاودێری جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007 یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان و یاسای مافی ده‌سكه‌وتنی زانیاری له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیران به ئاماژه‌كردن به دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی كوردستان، وه‌زاره‌ت و به‌رپرسانی حكوومه‌تی ڕاسپارد، هاوكاری زیاتری ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بكه‌ن و ئاسانكاری پێویستیان پێشكه‌ش بكه‌ن و زیاتر زانیاری و ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی كار و چالاكییه‌كانی حكوومه‌ت به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕای گشتی كوردستان بگه‌یه‌نن كه ئه‌مه‌یش به‌شێكه له كارنامه‌ی حكوومه‌ت له ڕووی شه‌فافییه‌ت و ئاگاداركردنه‌وه‌ی ڕای گشتی.
سه‌نته‌ری میترۆ له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌وان له ساڵی 2009ه‌وه چاودێری جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007 یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان و یاسای مافی ده‌سكه‌وتنی زانیاری له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
دووپاتیش ده‌كه‌نه‌وه كه مافی زانین مه‌رجی گرنگی حوكمداری باشه، پێوه‌ندی نێوان مافی زانین و دیموكراسیه‌ت له‌یه‌كتر جیاناكرێنه‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ له ئابی 2009 به هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس، به هاوكاری رێكخراوی په‌یمانگای رۆژنامه‌نووسانی جه‌نگ و ئاشتی IWPR ی ئه‌مه‌ریكی دامه‌زاروه، له‌و كاته‌وه 11 راپۆرتی له‌باره‌ی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بڵاو كردووه‌ته‌وه.