"ئاگاداربه نان له‌كاتى هه‌ڵگرتنى له‌ناو به‌فرگر نه‌یبه‌ستێت، ڕەنگە ببێتە هۆی شێرپەنجە" به‌م مانشێته ماوه‌یه‌ك پزیشكان هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی دانانی نان لەناو سەلاجەدا، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەهۆی گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا دەگۆڕێت بۆ ژەهرێکی کوشندە.
به‌شێك له پسپۆڕانى خۆراك و پزیشكانى ته‌ندروستى له‌باره‌ى دانانی نان لەناو به‌فرگردا كه دەبێتە هۆی تووشبوونمان به شێرپەنجە بانگەشەی ئەوەیش دەکه‌ن کە کیسە نایلۆنییەکان کە لەناو سەلاجەدا هەڵدەگیرێن "پاشماوەیەکی زۆر مەترسیدار بەجێدەهێڵن کە لەگەڵ خوێندا کارلێک دەکات و دیۆکسینی شێرپەنجەیی ئازاد دەکات کاتێک بەر پلەی گەرمی نزم دەکەون".
هیچ بنەمایەکی زانستی‌یان نییە
بەڵام زانست هەڵوێستێکی تر‌ى هەیە، وەک هەموو توێژینەوەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە هەموو ئەو زانیارییانەی لەم بڵاوکراوانەدا هەیە چەواشەکارانەن و هیچ بنەمایەکی زانستی‌یان نییە.
بەگشتی خۆراك لەناو به‌فرگردا دادەنرێت بەمەبەستی پاراستنی كوالێتیەكەی و درێژكردنەوەی تەمەنی مانەوەی، هەروەها هیچ بەڵگەیەكی زانستی نییە كە بەهیچ شێوەیەك ببێتە هۆی شێرپەنجە. به پێچه‌وانه‌وه نان وەک خۆراکەکانی تر تەمەنی درێژتری هەیە، ئەگەر لەناو به‌فرگردا دابنرێت.
سەبارەت بە هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کارلێکە کیمیاییەکانی هەر خۆراکێک بە نانیشەوە خاو دەبێتەوە و ڕێژەی زۆربوونی بەکتریا تێیدا کەم دەبێتەوە، بۆیە ناعەقڵانییە نان لەم حاڵەتەدا ببێتە مادەی شێرپەنجەیی بۆ ئەو بابه‌ته‌یش پرۆفیسۆری زانستە کیمیاییەکان لە زانکۆی ئەمه‌ریکی لە بەیروت پیێر کەرەم بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستی کردەوە.
هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه، كه له ڕوانگه‌ی كیمیاییه‌وه، سه‌رما كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌نۆلكه‌كانی نانه‌كه ناكات و پێكهاته‌كه‌ی یان هیچ كام له خۆراكه‌كانی تر ناگۆڕێت.
نان له گەنم به‌رهه‌م دێت، گه‌نمیش بە گرنگترین بەرهەمی کشتوکاڵیی هەژمار دەکرێت کە جگە لە نان بە سەدان بەرهەمی تری خۆراکیشی لێ بەرهەم دەهێنرێت و لە ئاسایشی خۆراکی جیهانیدا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە و کەمبوونەوەی ئەویش ئاسایشى خۆراكى دنیا دەخاتە مەترسییەوە.