ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی حوزه‌یران، دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌ركی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌ت ته‌واوكردنی رێیه جووتسایده‌كانی هه‌رێمی كوردستانه كه ئه‌وه راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانیشه.
رێی سماقووڵی كه قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێ له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاری تێدا ده‌كرێ
ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌ماوه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته‌وه هه‌زار و 212 كیلۆمه‌تر ڕێ ته‌واو كراون و ملیۆنێك و 565 پشكنینیش بۆ كه‌ره‌سته پیشه‌سازییه‌كان كراوه.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌نگاوێكی گرنگی ئه‌مساڵ ئه‌وه بووه كه پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسن چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردن و هه‌فته‌یه‌كی تر كۆمپانیاكه ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات.
وه‌زیره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه رێی سماقووڵی كه قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێ له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاری تێدا ده‌كرێ و ده‌به‌سترێته‌وه به پرده نوێیه‌كه‌وه و جووتسایدی ڕێی كۆیه و هه‌ولێریش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌هۆی نه‌بوونی بودجه راگیرابوو، ئێسته‌یش ئه‌گه‌ر بودجه‌ی بۆ دابین نه‌كرێ چاره‌سه‌ری تری بۆ ده‌دۆزرێته‌وه.
پێشتر مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی كردبوو، له‌وێ رای گه‌یاند، ته‌واوی ڕێیه‌كان ته‌واو بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خزمه‌ت به دێیه‌كان ده‌كه‌ن.