له یارییه‌كانی گه‌ڕی 37 و پێش كۆتایی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی نه‌ورۆز سێ خاڵی له یانه‌ی هه‌ولێر وه‌رگرت.
یارییه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی زانكۆ له سلێمانی كرا، تێیدا یانه‌ی نه‌ورۆز به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له یانه‌ی هه‌ولێری برده‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه یاریزانی پیشه‌گه‌ری نه‌یجیری "بنیامین ئاكۆر" له خوله‌كی 33دا تۆماری كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه یانه‌ی نه‌ورۆز له پله‌ی هه‌شته‌مه و 51 خاڵی هه‌یه، یانه‌ی هه‌ولێریش له پله‌ی 11یه و 44 خاڵی هه‌یه.