بە هاوئاهەنگی وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی عێراق لە 2020 نرخی دۆلار بەرز كرایەوە، ئەوەیش وەك رێوشوێنێك بۆ رووڕووبوونەوەی ئەو تەنگژە سەختە داراییەی ئەوكات رووی دا و وای كرد حكوومەت نەتوانێت مووچەی مانگانە دابەش بكات، ئەو بابەتە خوێندنەوەی جیاوازی بۆ كرا، بەڵام زەرەمەندی سەرەكی خەڵك بوو و حكوومەتیش قازانجی كرد.
زەرەمەندی سەرەكی خەڵك بوو و حكوومەتیش قازانجی كرد
ئەمڕۆ
عودەی عەواد، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی وەك لە نووسراوێكدا بڵاو كرایەوە، داوای لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد بۆ سازكردنی دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمان بۆ تاوتوێكردنی پرسی كەمكردنەوەی نرخی دۆلار، ئەوەیش بەپێی مادەی 61ی دەستوور و مادەی 56ی پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنەكەیش لە نزیكترین كات بێتە سازكردن.
ئەو كات پاساوێك هەبوو بۆ زیادكردنی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی، چونكە نرخی نەوت بە تەواوەتی داتەپیبوو و داهاتی مانگانەی عێراق مووچە و خەرجییەكانی ناو بودجەی پڕ نەدەكردەوە، بەڵام ئێستە نرخی نەوت لە ئاستێكی بەرزە و داهاتی زیادەیش كەڵەكە بووە، كەچی بەهۆی هەژاری و بێكاری و دابەزینی بەهای دیناری عێراقی، كە گرانبوونی نرخی لە بازاڕ دروست كردووە، دۆخی بژێوی خەڵك زۆر خراپە و لەگەڵ ئەو داهاتە گەورەی نەوت كە عێراق هەیەتی ناگونجێت.
لە كانوونی دووەمی 2020 هەریەك لە وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی عێراق هاوئاهەنگ بوون لە جێبەجێكردنی گرانكردنی نرخی دۆلاری ئەمەریكی بەرانبەر بە دیناری عێراقی، ئەوكات تەنگژەیەكی سەختی دارایی هەبوو، وای كرد نرخی یەك دۆلار ببێتە 1450 دۆلار كە پێشتر 1190 دینار بوو.