پرۆژی وه‌شاندنی تاوانی ڕێكخراو و گه‌نده‌ڵی كه تۆڕێكی جیهانییه و كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی تاوانه به‌رنامه بۆ دانراو و ڕێكخراوه‌كان ده‌كات، له بابه‌تێكدا باس له به‌كارهێنانی به‌رنامه‌یه‌كی ئیتاڵی ده‌كات كه تایبه‌ته به سیخوڕیكردن له‌سه‌ر هاووڵاتییان له گووگڵ پله‌ی و ئای ئۆ ئێس، له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان به‌كارهێنراوه و چه‌ندان وڵاتی تریش هه‌مان كاریان ئه‌نجامداوه و له رێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه سیخوڕییان به‌سه‌ر خه‌ڵك و هاووڵاتییانیان كردووه و نهێنیترین زانیاری‌یان له‌سه‌ر كۆكردوونه‌ته‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و تۆڕه كه زیاتر باسی له به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رنامه سیخوڕییه له‌لایه‌ن كازاخستان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هاووڵاتییانی كردووه، ئاماژه‌ی داوه كه له‌و كاته‌ی له 2019 خۆپێشاندانه‌كان له كازاخستان دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان پێكرد، حكوومه‌تی وڵاته‌كه زۆرترین سوودی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر به‌شدارانی خۆپێشانده‌ران و دۆزینه‌وه‌ی ناو و زانیاری و داتای تایبه‌تییان به‌كارهێناوه.
به‌رنامه تایبه‌ته‌كه‌ی سیخوڕیكردن ناوی "هێرمیت"ه و هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌ی پێگاسووسی ئیسرائیلییه كه له ماوه‌ی ڕابردوو زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی دنیا دروست كرد، به‌هۆی به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن چه‌ندان وڵاته‌وه بۆ سیخوڕیكردن به‌سه‌ر هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین داتا و زانیاری به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت.
ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌لایه‌ن پسپۆرانی ئیتاڵی له بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری دروستكراوه و به‌شێوازێكی زۆر ورد داڕێژراوه و دروستكراوه و له سیسته‌می ئه‌ندرۆید واته گووگڵ پله‌ی و سیسته‌می ئای ئۆ ئیس بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌مشێوه‌یه‌یش به‌كارهێنه‌رانی یه‌كێك له‌و دوو سیسته‌مه له‌و وڵاتانه‌ی كه خاوه‌نی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ن، سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانیان له ژێر ده‌ستی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ناوچه و وڵاته بووه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه باس له‌و وڵاتان و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی تر كراوه كه ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌كارده‌هێنن و ئاماژه دراوه، كه كازاخستان تاكه وڵات نییه كه بۆ سیخوڕیكردن به‌سه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی به‌كارهێناوه و كه‌ڵكی لێ وه‌رگرتووه، به‌ڵكو به‌رنامه‌كه له ناوچه‌ی ڕۆژئاڤا كه ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریاوه و زۆرینه‌ی دانیشتووانی كوردن و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆیان هه‌یه، سوودی لێ وه‌رگیراوه. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه به‌رپرسان و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن توركیا و ئه‌سه‌ده‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه، به‌ڵام خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی به‌كارهێناوه تا زۆرترین و وردترین زانیاری له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی كۆ بكاته‌وه و سیخوڕی به‌سه‌ر هه‌مووانه‌وه بكات.
جیا له‌وه هه‌ریه‌ك له حكوومه‌تی پاكستان و چیلی و مه‌نگۆلیا و به‌نگلادیش و ڤێتنام و میانمار و توركمانستان به‌هه‌مانشێوه ئه‌و به‌رنامه‌یان خستووه‌ته خزمه‌تی ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كان تا سیخوڕی به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی وڵاته‌كانیانه‌وه بكه‌ن.