دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر پرۆسه‌ی یاسای چاكسازی و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه تا ئێسته نراون. ئه‌و باس له‌وه ده‌كات رێگرییه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه‌یه ئیداری و كارگێڕین و یه‌كێكه له‌و بڕگانه‌ش كه بۆ بڕینی مووچه نایاساییه‌كان گرفتی دروست كردووه. ده‌شڵێت به‌هۆی نه‌بوونی دادگایه‌كی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی، پرسی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و سزادانی خاو كردووه‌ته‌وه.
پرۆسه‌ی چاكسازی له چ قۆناغێكدایه؟
كۆتا راپۆرتی حكوومه‌ت بڵاو كرایه‌وه كه راپۆرتی سێیه‌مه، سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ كردووه و باش بوون، پێشكه‌وتنی باش هه‌بووه له چاكسازی، ئێسته كه‌شه سیاسییه‌كه باشتره، به‌رده‌وام هه‌مووان باس له یاساكه ده‌كه‌ن به گه‌ڕموگوڕی، ئێمه‌ش وه‌ك ده‌زگای چاودێری به‌دواداچوونی خۆمان ده‌كه‌ین و پێش ئه‌وان راپۆرتی خۆمان بڵاو كرده‌وه، له دوای پشووی جه‌ژنی قوربانیش ده‌ست به سه‌ردانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین هه‌نگاوه‌كانی دوای راپۆرتی سێیه‌می حكوومه‌ت كه بڵاوی كرده‌وه كامانه‌ن، ئێمه گه‌شبینین به‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئیشه‌كان باشتره و ئه‌و بڕگانه‌ی كه ماوه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێ كه چاكسازی دوژمنیشی هه‌یه و كه‌سانێك هه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندییان دراوه، بۆیه پرۆسه‌كه خاوه، كێن ئه‌وانه؟
هۆكاره‌كان زۆرن، سیاسی و یاسایی، هه‌ندێ گرفت له یاساكه هه‌یه و كاتی خۆی روونمان كردووه‌ته‌وه هۆكاری كارگێڕی هه‌یه، كاتێك باس له یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، ئه‌و دوو لایه‌نه سیاسییه‌ی كه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكوومه‌تن، پێویستییان به كه‌شوهه‌وای سیاسیی باشتر و ئارامتر هه‌یه، گرفتی ئیداری و رۆتینیش هه‌یه، هه‌ر كه‌سێكیش كه رۆژێك له رۆژان ده‌ستكه‌وتێكیان بۆ كرابێت له ده‌ره‌وه‌ی رێنوێنی یان به رێنوێنی و یاسایی كرابێت، به‌ڵام ره‌وا نه‌بووبێت، ئه‌وانه كه‌سانێكی كه‌م نین و زۆرن، به‌ڵام وه‌ك كه‌س كه هۆكاری سه‌ره‌كی خاوی پرۆسه‌كه بێت نا، گرفته‌كان گشتین، بۆ نموونه كه‌سێك له پله‌یه‌كدا نووسراوێكی له‌سه‌ر چاكسازی بۆ ده‌ڕوات، له بری ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی بداته‌وه، ده‌چێت به سێ مانگ وه‌ڵامی نووسراوه‌كه ده‌داته‌وه، ئه‌مه گرفت و رێگرییه، رێگرییه‌كان له چوارچێوه‌ی ئیداره كارگێڕییه‌كانن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له پرۆسه‌ی چاكسازیدا ده‌ركه‌وتوون كه پله‌كانیان به‌گوێره‌ی خزمه‌ت و بڕوانامه نییه و ده‌مێكیشه ئه‌مه ئاماده كراوه، بۆچی ناگه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌ر پله شایسته‌كانیان كه خاڵێكی گرنگی یاسای چاكسازییه؟
ئه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌وام لیژنه‌ی باڵای چاكسازی، ده‌بێت لیژنه‌كه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات، ماده‌ی شه‌شه‌م له یاسای چاكسازی باسی له‌وه كردووه، به‌ڵام ئه‌وه بڕگه‌یه‌كی تێدایه ده‌ڵێت، هه‌موو ئه‌و پله‌یه‌ی به فه‌رمانی كارگێڕی دراون وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه، ئه‌و ناكۆكییه له نێوان دوو بڕگه‌ی ماده‌ی شه‌ش، كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كات له كاتی جێبه‌جێكردن، هه‌وڵ ده‌ده‌ین چاره‌سه‌ری بكه‌ین، به‌ڵام یه‌كێك له ئاسته‌نگه‌كان ئه‌وه‌یه، ئه‌وه توێژێكی فراوان ده‌گرێته‌وه كه به ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌بن، هه‌مووان چاوه‌ڕێی لیژنه‌ی باڵای چاكسازی ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری بكه‌ن ئه‌گه‌ر دۆخی دارایی باش بوو پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستی پێ كرده‌وه، فه‌رمانبه‌ر هه‌یه دوو پله زیادی وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئێسته دوو پله زیاتری لای حكوومه‌ته.
به‌گشتی ده‌گوترێ 10 هه‌زار كه‌س دوو مووچه‌یان هه‌یه و بایۆمه‌تری ئاشكرای كردوون، ئه‌وانه كه‌ی مووچه‌یه‌كیان ده‌بڕێ؟
به‌شێكی زۆری چاره‌سه‌ر كراوه، به‌شێكی له‌وانه خۆیان نه‌هاتوونه‌ته‌وه به‌ده‌م كاره‌كه‌وه كه زانیویه‌تی مووچه‌كه‌ی نایاساییه، ئه‌وانه‌شی فه‌رمانبه‌ر و وارسی شه‌هیدن و فه‌رمانبه‌ر و كه‌مئه‌ندامن، فه‌رمانبه‌ر و زیندانی سیاسین، كامیان بۆ ئه‌و باشتر بوو ده‌توانرێت ئه‌وه هه‌ڵبژێرێت.
ئێوه وه‌ك ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و دیوانی چاودێری دارایی دوو دامه‌زراوه‌ی گرنگی شه‌فافییه‌ت و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵین، بۆچی به رۆڵی خۆتان هه‌ڵناسن؟ تا ئێسته هیچ به‌رپرسێكی دیار نه‌گیراوه، له كاتێكدا هه‌ر له جه‌نابته‌وه تا گه‌وره‌ترین به‌رپرسی كوردستان به‌رده‌وام دووپات له بوونی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌نه‌وه، ئایا نابێت داوده‌زگاكان به رۆڵی خۆیان هه‌ڵسن؟
ساڵانه له نێوان 100 بۆ 120 كه‌یس ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كه‌ین، به‌ڵام یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان ئه‌وه ئیشی ئێمه نییه و كاری دادوه‌ری و دادگاكانه
ئه‌وه ره‌خنه‌یه‌كه و له جێی خۆیه‌تی، ئه‌و داتایانه‌ی كه ئێمه بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه به‌و توانا مرۆییه‌ی له به‌رده‌ستماندایه، به‌شێكی باشی كاره‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ناڵێین زۆر به‌ته‌واوی، ساڵانه له نێوان 100 بۆ 120 كه‌یس ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كه‌ین، به‌ڵام یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان ئه‌وه ئیشی ئێمه نییه و كاری دادوه‌ری و دادگاكانه، ئه‌وانیش وه‌ك دامه‌زراوه كێشه و گرفتیان هه‌یه، ئێمه چه‌ندان ساڵه داوا ده‌كه‌ین دادگایه‌ك ته‌رخان بكرێت بۆ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه خێرابێت، هه‌ر كێشه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی له ماوه‌ی چوار مانگ یه‌كلا بكرێته‌وه، ره‌نگه كه‌سانێك پێیان وابێت ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌ر خۆیان لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن و هه‌ر خۆیان دادگایی ده‌كه‌ن و خۆیان حوكم ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه له هیچ شوێنێك وا نییه، له به‌غدا دادگایه‌كی تایبه‌ت هه‌یه كه‌یسه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌كات، به‌ڵام له كوردستان ئه‌وه نییه، بۆیه كه‌یسه‌كان دره‌نگ یه‌كلا ده‌بنه‌وه و كاتێكی زۆرتریشی ده‌وێت، ئه‌وه‌ش گرفتی دروست كردووه له پرۆسه‌ی چاكسازی و گه‌نده‌ڵیش.
له‌باره‌ی مه‌رزه‌كان چی، قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر مه‌رزه‌كان ده‌كرێت، له‌لایه‌ك قاچاخی و له‌لایه‌كیش ساخته‌كاری گیراوه؟
به‌ڵێ لای ئێمه چه‌ند كه‌یسێك هه‌یه كه داوای ره‌سمی هه‌بووه، به‌ڵام پرسی مه‌رزه‌كان بابه‌تێكی گرنگه و به دوو سێ شێوه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، یه‌كه‌میان حكوومه‌ت له رێی وه‌زاره‌تی دارایی و ناوخۆ چاودێری ناوخۆیی خۆی به‌هێز بكات، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت ئه‌و كاره‌ی كرد و كون و كه‌له‌به‌ره‌كان بگرێت، نازانم ئێسته چۆنه، به‌ڵام رۆژانێك باس له‌وه ده‌كرا خه‌تی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه بۆ هێنانی ئه‌وانه، كۆنترۆڵكردنی مه‌رزه‌كان كارێكی زۆر گرنگه و بڕیارێكی حكوومه‌تیش هه‌یه بۆ دروستكردنی هێزی هاوبه‌ش، به‌ڵام به هه‌ر هۆكارێك بێت ده‌ستبه‌كار نه‌بوون، ئه‌وی تریان لێكه‌وته‌كانی ئه‌و پرسه‌یه، كاتێك كه‌یسێك دێته لای ئێمه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من و هاووڵاتی ده‌مانه‌وێت، ته‌نیا به‌و دوو وه‌زاره‌ته ده‌كرێت به هاوبه‌شی و لێكتێگه‌یشتنی لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ی تر بۆ دادگا و دیوانی چاودێری و دارایی به‌جێبهێڵرێت.
یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه چی، پرۆسه‌كه‌ی خاو نه‌كردووه‌ته‌وه؟
باشتره، ئه‌و ماوه‌یه گۆڕانكاری له پۆسته گرنگه‌كان كراوه، ئه‌و گۆڕانكارییانه كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌كه، ئه‌و گۆڕانكارییانه پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه خێراتر ده‌كات، به‌ریتانییه‌كان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان به گرنگییه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن، ئه‌مه‌ریكییه‌كان پاره ده‌ده‌نه پێشمه‌رگه، ئه‌وان له كۆنگرێس و رای گشتی ئه‌مه‌ریكی پرسیار ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌ی ئه‌وان ده‌یده‌ن كه هاووڵاتی له باجی خۆی ده‌دات چۆن خه‌رج ده‌كرێت، هه‌مووان له هه‌موو چینه‌كان و وڵاتان و عێراقیش ده‌خوازن ئه‌و پرۆسه‌یه به‌خێرایی بڕوات، هیوایه‌كی زۆر هه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كان پرۆسه‌كه خاو نه‌كاته‌وه، هیوا هه‌یه تا ساڵێكی تر به‌شی زۆری پێشمه‌رگه یه‌ك بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به لێكتێگه‌یشتنی لایه‌نه پێكهێنه‌ركانی حكوومه‌ته، گه‌شبینم له چه‌ند مانگێكی كه‌م ئه‌و پرۆسه‌یه باشتر ده‌چێته پێشه‌وه.
ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی زۆرترین گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره كامانه‌ن؟
له وه‌رزێك بۆ وه‌رزێكی تر و ساڵێك بۆ ساڵێكی تر ده‌گۆڕێت، له ساڵێكدا ده‌كرێت سكاڵاكان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تێك بن، له ساڵێكی تر وه‌زاره‌تێكی تر بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ 50 سكاڵامان له وه‌زاره‌تێك بۆ هات، مانای ئه‌وه نییه كه وه‌زاره‌ته‌كانی تر گه‌نده‌ڵی نییه، كاتێك راپۆرته‌كان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، پێوه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه داده‌نرێن كه بۆمان هاتووه.
سلێمانی\ هۆشیار عه‌لی