له به‌نزینخانه‌یه‌كی پارێزگای به‌سڕه، شه‌ڕێكی قورس ڕوو ده‌دات و برینداری زۆریشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له میدیا عێراقییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه هاووڵاتییه‌كی زۆر بریندار ده‌بن، به‌هۆی ڕوودانی شه‌ڕێكی قورس كه له به‌نزینخانه‌كه ڕووى دا.
دوای گه‌یشتنی هێزه ته‌ناهییه‌كان ته‌قه‌شی تێكه‌وتووه
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌ڕه‌كه له نێوان كارمه‌ندانی به‌نزینخانه‌كه و كۆمه‌ڵێك گه‌نج بووه، دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی بهنزنخانهكه ڕازی نابن به‌نزین به جلیكان به گه‌نجێك بده‌ن، چونكه ڕێنوێنییان هه‌یه كه ته‌نیا به‌نزین به ئۆتۆمبێل بدرێت.
هاوكات ئه‌و گه‌نجه‌ی كه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه به‌نزینی پێ بدرێت، به‌شێك له گه‌نجانی هۆزه‌كه‌ی بانگ كردووه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌نزینخانه‌كه و به ته‌واوی تێكیانشكاندووه،
هه‌شت كارمه‌ندیشیان بریندار كردووه، دوای گه‌یشتنی هێزه ته‌ناهییه‌كان، شه‌ڕه‌كه ته‌قه‌شی تێكه‌وت.
له عێراقدا هێرشكردنه سه‌ر شوێنه فه‌رمییه‌كان به كولتوور و تۆڵه‌كردنه‌وه، ئه‌وه‌ی زیانمه‌ندی یه‌كه‌مه كارمه‌نده‌كان و هاووڵاتییانن، بۆ نموونه ئێسته ئه‌و به‌نزینخانه‌یه ته‌واوی ترۆمپاكانی كوژاندووه‌ته‌وه و ئاماده نییه به‌نزین به كه‌س بدات تا ئه‌و گه‌نجانه‌ی هێرشیان بردووه، نه‌گیرێن.