لیژنەی ئۆڵمپیی كوردستان و یەکێتیە وەرزشییەکان بڕیاریان دا کار و چالاکییه وەرزشییەکان دهست پێ بكهنهوه.
ئەمڕۆ شەموو 25ی حوزهیران کۆبوونەوەی لیژنەی ئۆڵمپیی هەرێمی کوردستان و یەکێتییە ناوەندییە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە دوای بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان هات، كه دوو رۆژ لهمهوبهر بڕیاریان دا پاڵپشتیی دارایی بۆ لیژنهكه دابین بكهن.
له کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تاوتوێی دۆخی وەرزش و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان و وادەی بەڕێوەچوونی خول و پاڵەوانیهتییەکان کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە یەکێتییە وەرزشییەکان كرا کار و بەرنامەی خۆیان لە کاتێکی زوودا پێشکەش بە لیژنهی ئۆڵمپیی بكهن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەی ئۆڵمپی داوای لە یەکێتییە وەرزشییەکان کرد، کە لەسەر ئاستی یارییەکانیان تیپی هەڵبژاردەی کوردستان پێکبهێنن بە مەبەستی بهشداریكردن له خول و پالەوانیهتییهكانی دهرهوهی وڵات.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووان لە یەکێتییە وەرزشییەکان سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد لە دابینکردنی خەرجی خول و پاڵەوانیهتییەکان، ئەمەشیان بە هەنگاوێک بۆ بەرەو پێشچوونی بزاڤی وەرزشی کوردستان ههژمار كرد.