به‌رگریی شارستانیی پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره‌ی راگه‌یاندووه كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، بازاڕی قوماشفرۆشانی شارۆكه‌ی "سوق ئه‌لشیوخ"ی گرته‌وه. زیانێكی زۆری به بازاڕه‌كه گه‌یاندووه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی راگه‌یاندنه‌كه‌ی به‌رگریی شارستانی زیقار، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، ئاگر له بازاڕی قوماشفرۆشه‌كانی شارۆكه‌ی "سوق ئه‌لشیوخ" به‌ربووه. زیانێكی زۆری ماڵیی پێگه‌یاندووه. ئه‌و شارۆكه‌یه ده‌كه‌وێته باشووری پارێزگاكه.
ئاگره‌كه 10 دوكانی قوماشفرۆشی گرتووه‌ته‌وه
به‌پێی ئه‌وه‌ی به‌رگریی شارستانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاگره‌كه 10 دوكانی قوماشفرۆشی گرتووه‌ته‌وه كه ته‌واوی قوماشه‌كانیان سووتاون.
له‌كاتی كۆژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌گه، سێ كارمه‌ندی به‌رگریی شارستانی بریندار بوون و تووشی سووتان بوون. ئێسته‌یش لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ئاگره‌كه ده‌كرێت. هاوكات تا ئێسته ئاستی زیانه‌كان دیار نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه ده‌گوترێ زیانه‌كان زۆرن.