یانه‌ی مانچێستەر یونایتد بڕیارێکی شۆککەری بۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالیی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
چەند راپۆرتێك لەم دواییانەدا ئاماژەیان بەوە كردبوو، خۆرخی مێندێز، بریكاری رۆناڵدۆ، خزمەتهكانی ئەو یاریزانەی پێشكەش بە یانەكانی یوڤێنتوس، چێڵسی و بایرن میونشن كردووە، ئەمەش بەهۆی خواستی دۆن بۆ جێهێشتنی ئۆڵدترافۆرد لەم هاوینەدا.
بە گوێرەی رۆژنامەی میرەری به‌ریتانی، رۆناڵدۆ تا ئێسته لە هه‌وڵه‌كانی یانه‌كه‌ی بۆ هێنانی یاریزانی به‌هێز له مێرکاتۆی ئه‌م هاوینه‌دا نا‌ئومێد بووە، بۆیه ده‌یه‌وێت لە هاوینی ئەمساڵدا یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێت.
بهڵامسەرچاوە به‌رپرسه‌كان له مانچێستەر یونایتد بۆ "میره‌ر" پشتڕاستیان کردەوە، کە ئیدارەکەی یانه‌كه‌یان رێگە بە رۆناڵدۆ ناده‌ن بچێتە هیچ شوێنێک، چونکە ئێریک تێن هاگ راهێنەری هۆڵەندیی یانه‌كه، پێشتر کریستیانۆی خستووه‌تە ناو پلانەکانی بۆ وەرزی داهاتوو.
زۆرێک لە راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، رۆناڵدۆ بەدوای شوێنێکی نوێ‌دا دەگەڕێت بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا بکات، بەتایبەتی کە مانچێستەر یونایتد بۆ پاڵەوانیه‌تییەکە سه‌رنه‌كه‌وتووه و ته‌نیا به‌شداری له یۆرۆپالیگ ده‌كات.
رۆناڵدۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت و ئەگەری نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی تریش هەیە، كه پێناچێت نوێی بكاته‌وه.