راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا بڵاویان كرده‌وه، گواستنەوەی فرێنکی دی یۆنگی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد، گەیشتە قۆناغی کۆتایی.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە راپۆرتێک‌دا ئاماژەی بەوە کردووە، رێککەوتنی نێوان بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد زۆر نزیکە، هەردوو یانە کار دەکەن بۆ ئەوەی هەوڵبدەن پێش رۆژی پێنجشەمی داهاتوو، کە دوا رۆژی مانگی حوزەیرانه، هەموو شتێک تەواو بکەن.
رۆژنامەكە دووپاتی كردەوە، گەشبینی لەم كاتەدا لە نێوان هەردوولادا هه‌ستی پێ ده‌كرێت، هەردوولا بڕوایان وایه پێش 30ی حوزەیران گرێبەستەكە یەكلایی دەبێتەوە و له چاوه‌ڕوانی ره‌زاه‌مه‌ندیی كۆتایی یاریزانه‌كه‌ن.
هەفتەی رابردوو بارسێلۆنا ئۆفه‌ری یه‌كه‌می یانه‌ی مانچێسته‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی دی یۆنگ ره‌ت كرده‌وه، كه بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ 10 ملیۆن یۆرۆی تر بوو بۆ گۆڕانكاری و پاداشت، به‌ڵام دواتر مان یونایتد ئۆفه‌ره‌كه‌ی بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ زیاد كرد و یانه‌ی كه‌ته‌لۆنییش رازیی بووه.
دی یۆنگ هەمیشە دوودڵ بووە لە جێهێشتنی بارسا و دەبێت رەزامەندیی کۆتایی بدات بە یونایتد بۆ ئەوەی هەموو شتێک بەرەو پێشەوە بچێت، بەڵام هەردوو یانه دڵنیان لە کۆتاییدا یاریزانه‌كه رازیی ده‌بێت، ئەگەر رێککەوتن لە نێوان هەردوو یانەدا بێته ئه‌نجامدان.