سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له به‌ریتانیا ئاشكرای كرد، هانده‌رانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد دژی سیاسه‌تی مێركاتۆی یانه‌كه‌یان، به فه‌رمی ناره‌زایی ده‌رده‌بڕن.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی حوزه‌یران بڵاوی كرده‌وه، هانده‌رانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد خۆیان ئاماده كردووه، له یاریی دۆستانه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر یانه‌ی برایتۆن، ناڕه‌زاییه‌كی ئاشتیانه به‌رانبه‌ر خاوه‌ندارانی یانه‌كه‌یان ده‌رببڕن، كه خانه‌واده‌ی گلایزهرن.
هانده‌رانی مانچێسته‌ر له سیاسه‌تی مێركاتۆی ئه‌م هاوینه‌ی یانه‌كه‌یان رازیی نین، كه تا ئێسته هیچ یاریزانێكی نه‌هێناوه‌ته ریزه‌كانی.
هاوكات كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ش، به هه‌مان شێوه‌ی هانده‌ران، له سیاسه‌تی كارگێڕیی یانه‌كه‌ی ناڕازییه و ده‌یه‌وێت یانه‌كه جێ بهێڵێت، چونكه له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا تا ئێسته هیچ یاریزانێكیان نه‌گواستووه‌ته‌وه، له كاتێكدا یانه‌كه پێویستی به بههێزكردنهوه و هێنانی یاریزانی ئاستبه‌رز هه‌یه.
مان یونایتد له وه‌رزی نوێ‌دا به‌شداریی یۆرۆپالیگ ده‌كات و به‌شداریی چامپیۆنزلیگ ناكات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی مێركاتۆی یانه‌كه دروست كردووه.