گۆرانیبێژی ناسراوی كورد ناسری ڕه‌زازی دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕان له ناوه‌ندی هونه‌ری و بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نوێ، به به‌رهه‌مێكی نوێ به‌ناوی "شام ئاخر" گه‌ڕایه‌وه، له یوتیوب له كه‌ناڵی شه‌هرام دره‌خشاندی بڵاو بووه‌ته‌وه.
كه‌مترین بینه‌ریشی هه‌بووه
ناسری ره‌زازی ماوه‌یه‌ك بوو كاری هونه‌ری نوێی نه‌بوو، له یوتیوب نوێترین گۆرانیی به‌ناوی "شام ئاخر"ی بڵاو كرده‌وه، له شیعری دكتۆر عه‌لی ئولفه‌تییه، له موزیك و دابه‌شكردنی به‌رزوو ئه‌میرییه.
به‌رهه‌می "شام ئاخر" ته‌نیا به‌شێوه‌ی ده‌نگ بڵاو بووه‌ته‌وه، كۆی به‌رهه‌مه‌كه چوار خوله‌ك و 22 چركه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یوتیوب له كه‌ناڵی شه‌هرام دره‌خشاندی بڵاو بووه‌ته‌وه، كه‌مترین سه‌بسكرایبی هه‌یه، كه‌مترین بینه‌ریشی هه‌بووه.
ناسڕی ره‌زازی له ساڵی 1955 له شاری سنه له دایك بووه، له منداڵییه‌وه ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی ناسراو گۆرانی تۆمار كردووه وه‌ك "مه‌رزیه فه‌ریفی، تۆفیق ره‌زایی، محه‌مه‌د ماملێ، عه‌زیز شاھرۆخ، محه‌مه‌د جه‌زا، جه‌ماڵ موفتی، نه‌جمه‌دین غوڵامی"، خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌لبووم و به‌رهه‌می تایبه‌ت به خۆیه‌تی.