پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌مساڵی تێنسی وێمبڵدۆن ده‌ستی پێ كرد و چاوه‌ڕێی ركابه‌ریی به‌هێز له نێوان یاریزانانی كوڕ و كچدا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی حوزه‌یران له له‌نده‌ن ركابه‌رییه‌كانی وه‌شانی 135ی پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی وێمبڵدۆن ده‌ستی پێ كرد، كه یه‌كێكه له چوار پاڵه‌وانیه‌تییه گه‌وره‌كه‌ی تێنس، كه به "گراند سلام" ناسراون.
وێمبڵدۆن تایبه‌تمه‌ندیی زۆری هه‌یه و كۆنترین پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسه له مێژوودا، به‌شداریكردنی هه‌ر یاریزانێك تێیدا، شانازی و ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا 128 یاریزانی كوڕ و 128 یاریزانی كچ به‌شدار ده‌بن، هه‌روه‌ها 48 یاریزانیش له ركابه‌ریی "دووانه" به‌شداریی ده‌كه‌ن.
كۆی گشتیی خه‌ڵاته‌كانی تێنسی وێمبڵدۆن، 12.550 ملیۆن پاوه‌نده، كه براوه‌ی یه‌كه‌م 1.200 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت له هه‌ردوو ئاستدا.
پاڵەوانیه‌تیی تێنسی ویمبڵدۆن له مانگەکانی حوزەیران و تەمموزی هەموو ساڵێکدا لە ناوچەی ویمبڵدۆن لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.
ئه‌وه‌ی كه كێشه‌یه بۆ رێكخه‌ران و به‌شداران و جه‌ماوه‌ری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، بارانبارینه، كه زۆر جار كاریگەری لەسەر بەرنامەی یارییەکان دەبێت و کێشەی زۆر بۆ رێکخەران دروست دەکات و زۆر نائومێدی بۆ هاندەرانی تێنس دێنێته پێشه‌وه، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ى دواییدا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، له یاریگه‌ی سه‌ره‌كیی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا سەقفێکی دەستکردی جوڵاو دروست کرا.
هاوكات ئه‌مڕۆ له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی رۆژی یه‌كه‌مدا، باران باری و بارودۆخه‌كه هه‌ندێك شڵه‌ژا.
یەکێک لە تایبەتمەندییە بەناوبانگەکانی پاڵەوانیه‌تییەکە بریتییە لەوه‌ی كه داوا لە هەموو یاریزانە بەشداربووەکان دەکرێت جل و بەرگی سپی لەبەر بکەن و یارییه‌كانیش له یاریگه‌ی چیمه‌ن ده‌كرێت.
له ئاستی پیاواندا تا ئێسته رۆجێر فێدرێری ئه‌فسانه‌ی تێنس، 8 جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه، كه ژماره‌ی پێوانه‌ییه.
هه‌روه‌ها له ئاستی خانماندا، مارتینا ناڤراتیلۆڤای ئه‌مریكی 9 جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه، كه ئه‌ویش ژماره‌ی پێوانه‌ییه.