پیێر ئیمریک ئۆبامیانگی گابۆنی، هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا قوربانییەکی تری دا بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لەگەڵ بارسا بمێنێتەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئه‌مرۆ دووشه‌م 27ی حوزه‌یران بڵاوی كرده‌وه، ئۆبامیانگ وەرزی رابردوو یاریزانێكی سەرەكی بوو لە پێكهاتەی چاڤی هێرناندێزی راهێنەر، بەڵام لە وەرزی نوێ‌دا ره‌نگه رۆڵی لەگەڵ تیپەكەدا كه‌م ببێته‌وه.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر بارسا لە گواستنه‌وه‌ی رۆبێرت لێڤاندۆڤسكیی هێرشبه‌ری بایرن میونشن سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وا ئۆبامیانگ ده‌بێته یاریزانی یه‌ده‌گ بۆ ئه‌ستێره پۆڵه‌ندییه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، ئۆبامیانگ ئاگاداری ئەم بابەتەیە و پێی رازییە، هەروەها کاردەکات بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لەو هەلانە وەربگرێت کە چاڤی پێدەبەخشێت بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی وه‌رزی نوێ‌دا.
سپۆرت نووسیویه‌تی، بۆ یەکەمجار لە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵدا، ئۆبامیانگ ده‌بێته یاریزانێکی یەدەگ لە تیپەکەیدا، دوای ئەوەی پێشتر بە شێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ سانت ئیتیان، بۆروسیا دۆرتموند و ئارسیناڵ به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی دەکرد.
وەرزی رابردوو ئۆبامیانگ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له 23 یارییدا 13 گۆڵی تۆمارکرد و یه‌ك ئه‌سیستیشی هه‌بوو.