حكوومەت دامەزراندنی نوێی راگەیاند

:: AM:10:00:28/06/2022 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، فۆڕمی نوێی دامەزراندنی بۆ نەخۆشخانەی بیارە بڵاو كردەوە، ئەو كەسانەی ئارەزووی بەشداریكردنیان هەیە دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.

ئەمڕۆ سێشەم 28ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، هەلی كاری بۆ كارمەندی نوێ‌ بەمەبەستی دامەزراندن بڵاو كردەوە.

دوا كات بۆ وەرگرتنی فۆرمە پڕكراوەكان، كۆتایی دەوامی فەرمی چواری تەمووزە.
روون كراوەتەوە، فۆرمی كاندیدكراوان بۆ دامەزراندنی میلاكی پێویستی نەخۆشخانەی بیارەیە لە پارێزگای هەڵەبجەدا، دوا كات بۆ وەرگرتنی فۆرمە پڕكراوەكان، كۆتایی دەوامی فەرمی چواری تەمووزە.

بۆ ئەو دامەزراندنە حكوومەت چەند مەرجێكی دیاری كردووە، ئەوانیش بریتین لەوەی ئەو كەسە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بێت، لە دایكبووی 1978 بە سەرەوە بێت، كەمئەندامی سەنگەر و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە هەڵسەنگاندنی پزیشكیی تازە دەرچووبێت.




وشە - رامیار جەواد