به‌هۆی جه‌نگی ئۆكراینا و كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌نم، وڵاتان رێوشوێنی نوێیان گرتووه‌ته‌به‌ر و له میسر په‌تاته كراوه‌ته ئه‌لته‌رناتیڤی گه‌نم و له‌مه‌ودوا نانی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
عه‌لی موسڵیحی وه‌زیری بازرگانی میسر ئاشكرای كردووه، له رێكاری نوێ ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه تێپه‌ڕێنن. ئاماژه‌ی داوه له شێوازێكی نوێی ده‌ستكاری جیناتی په‌تاته سوود وه‌رده‌گرن و دوای هاڕینی په‌تاته، نانی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن.
وه‌ك خستوویه‌ته ڕوو ته‌واوی نانه‌كه له په‌تاته نابێت، به‌ڵكو تێكه‌ڵاوییه‌ك ده‌بێ له نێوان په‌تاته و ئارد و كاریگه‌ری له گێڕانه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نم ده‌بێت.
هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر گۆڕینی تامی نانه‌كه نابێت.
به‌گوێره‌ی
شه‌فه‌قنا، وه‌زیره‌كه پێداگری له‌وه‌ش كردووه ئه‌و رێژه په‌تاته‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئارد تێكه‌ڵ ده‌كرێ و نانی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر گۆڕینی تامی نانه‌كه نابێت.
له 24ی شوباته‌وه كه جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، رووسیا رێ بازرگانییه‌كانی هه‌نارده‌ی گه‌نمی له ئۆكراینا بڕیوه و بڕێكی زۆری گه‌نم له كۆگه و سایلۆكاندا ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازرگانیی جیهانیی گه‌نم و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی هه‌بووه.