كه باسی ئاسایشی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ین، كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌و بواره‌دا پێشه‌نگه كه به‌درێژایی بوونی تۆڕه‌كانی، ئاسایشی به‌هێز و پته‌وی بۆ به‌كارهێنه‌رانیان داناوه، له ناویاندا پێشانت ده‌دات چه‌ند كه‌س هه‌ژماری ماسنجهرهكهت به‌كار ده‌هێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د خدر شاره‌زا له بواری تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و كڕین و فرۆشتنی مۆبایل، بۆ ''وشه'' گوتی، ڕێیه‌كی ئاسان هه‌یه بۆ سه‌یركردنی ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌س هه‌ژماره‌كه‌ت به‌كار ده‌هێنێت له‌ناو ماسنجه‌ردا، ئه‌و ڕێیه ده‌مێكه هه‌یه و باشترین رێیه بۆ زانینی ئه‌وه‌ی تا چه‌ند هه‌ژماره‌كه‌ت پارێزراوه.
ئەو هەنگاوانە جێبەجێ بکە و هەژمارەکەت بپارێزە
به‌م شێوه‌یه بزانه ماسنجهرهكهت لای چه‌ند كه‌سی تر كراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی ماسنجه‌ر بكه‌وه، له گۆشه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ كلیك له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆت بكه ''پرۆفایله‌كه‌ت'' له‌وێ چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه، تۆ به‌شی ''Privacy'' یان ''الإجمالیه'' بكه‌وه، له‌و به‌شه‌یش چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ترت ده‌داتێ تۆ به‌شی ''logins'' یان ''تسجیلات الدخول'' بكه‌وه و ده‌بینی چه‌ند كه‌س ماسنجه‌ری تۆ به چ ئامێرێكیش به‌كار ده‌هێنن.
ئه‌وه‌یشی گوت، ئه‌گه‌ر بینیت كه‌سێك یان ئامێرێك كه شكت لێیه‌تی تۆ نیت، هه‌ر له‌ناو ئه‌وێدا ده‌توانی لا ببه‌ی. به‌مشێوه‌یه ده‌توانی ئاسایشی هه‌ژماره‌كه‌ت بپارێزی و نه‌هێڵی كه‌س به‌كاری بهێنێ و له هاك پارێزراوبی.
ماسنجه‌ر ئاپێكی تایبه‌تمه‌ندی كۆمپانیای فه‌یسبووكه تا له ڕێیه‌وه به كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك نامه‌ی ده‌نگی و نووسراو و وێنه‌یی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌هێزتر بكه‌ن و بیگۆڕنه‌وه، له ساڵی 2006 بۆ یه‌كه‌م جار ماسنجه‌ر ته‌نیا به‌شێوه‌ی نووسین كرایه‌وه و بۆ به‌كارهێنه‌رانی به‌رده‌ست بوو.