پەیامێك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:01:42:28/06/2022 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و ڕای دەگەیەنێت، دەبێ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا تەناهییەكان، هەموو ڕێكارێكی پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕكردنی چەكی بێ مۆڵەت.

ئەمڕۆ سێشەم 28ـی حوزەیران، لە پەیامێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، زۆر خەمبارم بە شەهیدبوونی د. كاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان. لە دەستدانی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزە، كارەساتێكی دڵتەزێنە. پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكانیان و لە خۆمانیش دەكەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بكات. 

سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا تەناهییەكان، توانیان لە ماوەیەكی كەمدا تاوانبار بگرن و ڕادەستی یاسای بكەن بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات.
 
باسی لەوەش كردووە، دەبێ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا تەناهییەكان، هەموو ڕێكارێكی پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕكردنی چەكی بێ مۆڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و خراپكاران لە هەر پلە و ئاستێكدا بن. 



وشە - رامیار جەواد